كچه‌كه‌ى ئارنۆڵد بۆ يه‌كه‌مجار چيرۆكى ده‌ستدرێژى كردنه سه‌رى ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئيليزا دوشكۆ، كچى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى سينه‌ميى ئارنۆڵد شوارزنيگر، بۆيه‌كه‌مجار چيرۆكى چۆنێتى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌رى ئاشكرا ده‌كات.
دوشكۆ ئێستا ته‌مه‌نى 36 ساڵه و ئاشكرايكرد، كه بۆ يه‌كه‌مجار له ته‌مه‌نى 12 ساڵيدا له لايه‌ن هونه‌رمه‌ندێك كه 24 ساڵ له خۆى گه‌وره‌تر بووه ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر.
دوشكۆ گوتى: خێزانه‌كه‌مان زۆر متمانه‌يان به گويل كرامير، هه‌بوو، ئه‌و سه‌رپه‌رشتى گرته‌يه‌كى تايبه‌ت به پاڵه‌وانبازى له فيلمى (درۆى پاساودار) ده‌كرد.
گوتيشى: كرامير، جارێكيش به‌ڵێنى پێم‌دا فێرى جووڵه‌ى پاڵه‌وانبازانه‌م بكات له ژێر ئاو به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ى كه به خێزانه‌كه‌مى دابوو نه‌برده سه‌ر و منى برده ميوانخانه‌يه‌ك.
روونيشيكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى كرده سه‌رم، داواى كرد، ئه‌و هه‌واڵه به كه‌س نه‌ڵێم و به باوكم نه‌ڵێم چيم به‌سه‌ر هاتووه. منيش هيچم به كه‌س نه‌وت، به‌ڵام چيرۆكه‌كه‌م بۆ هاوڕێيه‌كم گێڕايه‌وه، بۆ رۆژى دواتر ئه‌و هاوڕێيه‌م هاته شوێنى وێنه‌گرتنى فيلمه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتى: هاوڕێكه‌م به كراميرى گوت، ده‌مه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و رۆژه دوشكۆ، له كاتى پرۆڤه‌ى نمايشه‌كاندا منى خسته خواره‌وه و به‌و هۆيه‌وه پێم شكا و هه‌ستم كرد تۆڵه‌ى ئه‌وه‌ى لێكردوومه‌ته‌وه كه رووداوه‌كه‌م بۆ هاوڕێكه‌م باسكردبوو.
له‌و باره‌يه‌وه ده‌رهێنه‌رى فيلمه‌كه جيمس كاميرۆن رايگه‌ياندووه، تا ئێستا هيچم له‌و باره‌يه‌وه نه‌زانيوه و ئه‌گه‌ر كاتى خۆى زانيبام ئه‌و تاوانباره تاوانێكى واى ئه‌نجامداوه په‌لكێشم ده‌كرد بۆ دادگا و نه‌مده‌هێشت ئاوا به ئاسانى به‌سه‌ريدا بگوزه‌رێت.