له‌بیری كرد ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له‌كوێ راگرتووه دوای 20 ساڵ دۆزیه‌وه
K24- هه‌ولێر:
زۆر جار وا روو ده‌دات مرۆڤ له‌بیری بچێته‌وه كلیله‌كه‌ی، چاویلكه‌كه‌ی یاخۆد مۆبایله‌كه‌ی له‌كوێ داناوه، له‌وانه‌شه هه‌ندێ جار شوێنی پارككردنی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌شی له‌بیر بچێته‌وه، به‌تایبه‌ت له شوێنێكی وه‌ك سه‌نته‌رێكی بازرگانی گه‌وره، به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك ده‌یدۆزێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر پیاوێكی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن 76ساڵیدا هاتووه، زۆر جیاوازتره له‌وه‌ی مرۆڤ بیری لێ ده‌كاته‌وه و پێشتر شتی وا مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت ئه‌گه‌رنا رووینه‌داوه و، تا 20 ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا تێنه‌په‌ڕیوه و ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌بیری نه‌هاتۆته‌وه ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له‌كوێ راگرتووه و، پێشتر به پۆلیسی شاری فرانكفۆرتی راگه‌یاندبوو، كه ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی دزراوه.
سه‌ره‌تای ئه‌م چیرۆكه بۆ ساڵی 1997 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكات ئه‌و شۆفێره له‌ته‌مه‌نی 56 ساڵیدا بووه، كاتێك وایزانیوه ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی دزراوه و سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی كردووه و پێی راگه‌یاندووه، "ئۆتۆمۆبیله‌كه‌م دزراوه" به‌ڵام پۆلیس نه‌یتوانیوه بۆی بدۆزێته‌وه 20 ساڵی به‌سه‌ردا نه‌ڕۆیشتووه.
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك پۆلیسی ئه‌و شاره ئۆتۆمۆبیلی ئه‌و پیاوه‌یان له‌ناو شوێنی پاشماوه‌كانی بینایه‌كی پیشه‌سازی دۆزیوه‌ته‌وه. دواتر پۆلیس كچی ئه‌و شۆفێره‌یان بانگ كردووه و بۆ ناسینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی، كاتێك شوێنی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌وكات به‌بیری خاوه‌نه‌كه‌ی دێته‌وه كه به‌ر له 20 ساڵ خۆی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له‌و شوێنه وه‌ستاندبوو.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی فرانكفۆرتیش، ئێستا ئۆتۆمۆبیله‌كه بۆئه‌وه ناشێت به‌كار بهێندرێت و ره‌وانه‌ی ده‌زگای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئامێره‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی له‌مجۆره‌یه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا رووبدات، پێشتریش شۆفێرێكی دیكه له شاری میۆنخ پۆلیسی له دزینی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی ئاگادار كردبووه‌وه، به‌ڵام دوای 2 ساڵ دۆزرایه‌وه.
دواجار ئاشكرا بوو كه خاوه‌نی ئۆتۆمۆبیله‌كه دوای به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگێكی خواردنه‌وه له میۆنخ، له‌بیری كردبوو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له‌كوێ پارككردووه و دوای دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی پاش تێپه‌ڕبوونی 2 ساڵ، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و شوێنه‌ی پێشتر پۆلیسی لێ ئاگادار كردبووه‌وه، 4 كیلۆمه‌تر له‌و شوێنه دوور بووه كه ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی لێ وه‌ستاندبوو.