باری كەشوھەوای كوردستان راگەیەندرا
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، بەھۆی كاریگەری لاوازی پاڵەپەستۆی توركیا و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ئەگەر ھەیە ئەمڕۆ لە ھەندێك ناوچە نمە باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمانی باشووری كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.