ڤیدیۆ.. چاره‌نووسی دوو مرۆڤ له‌ناوجه‌رگه‌ی دۆزه‌خه‌وه
K24- هه‌ولێر:
چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی به ناوه‌كانی جاستین بیلتۆن و چارلی بیلتۆنی باوكه ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌كه‌ی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئه‌لیكترۆنی یوتیوب درووست كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی یه‌كێك له دارستانه‌كانی نیشتیمانی له گلیشه‌ری سه‌ر به ویلایه‌تی مۆنتانا به‌ئاگر گه‌مارۆ دران.
باوك و كوڕه‌كه كه پێشتر بڕیاریاندابوو له ناوه‌ڕاستی ئه‌و دارستانه چادره‌كه‌یان هه‌ڵده‌ن، به‌ڵام رۆژی دواتر به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه ئاگر به دارستانه‌كه ده‌كه‌وێت، ئه‌وانیش له ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه سواری ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان بوون و دوای بڕینی مه‌ودایه‌ك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی رووداوی ئه‌و ئاگره‌یان تۆماركرد كه چوارده‌وریان ته‌نیبوو و راسته‌وخۆ له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویانكرده‌وه.
دیمه‌نه‌كانی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه كه تێیدا خێرایی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه نیشان ده‌دات، هه‌ست و ده‌روونی زۆر كه‌سی به‌رامبه‌ر باوك و كوڕه‌كه جووڵاند، چونكه گرته ڤیدیۆییه‌كه كه به‌ڵایڤ بڵاوده‌كرایه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی كت و پڕ ده‌پچڕێت، بۆیه هه‌موو لایه‌ك نیگه‌ران ده‌بن و له چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاووڵاتییه ده‌پرسن.
به‌ڵام زانیارییه‌كانی دواتر ده‌بنه جێگه‌ی خۆشحاڵی خه‌ڵك و جاستن له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه دڵنیایی ده‌داته هاوسۆزانی و رایگه‌یاند، ڤیدیۆكه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دره‌ختێكی سووتاو به‌سه‌ر ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یاندا پچڕا.
هه‌وره‌ها گوتی، دواتر توانییان ئۆتۆمۆبیله‌كه جێ بهێڵن و خۆیان بگه‌یه‌ننه كه‌نار ده‌ریاچه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی دارستانه‌كه و سواری به‌له‌مێك ببن و ئێستا ئه‌وان سه‌لامه‌تن.
H.B