به‌ڤیدیۆ.. دوو حاڵه‌تی بوورانه‌وه .. یه‌كێكیان له په‌خشی راسته‌وخۆ قسه به سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ده‌بڕێت
K24- هه‌ولێر:
كاتێك جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م ئافره‌تی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌سپسورای وڵاته‌كه‌ی، خه‌ریكی قسه‌كردن بوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دوو ئافره‌تی پۆلیسی ئه‌سپسووار كه له ریزی پشته‌وه‌ی ترۆدۆ بوون، بوورانه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیمه‌نه‌كان نیشان ده‌درێن، كاتێك ئه‌و دوو ئافره‌ته پۆلیسه ده‌بوورێنه‌وه، ئاماده‌بووان تووشی حاڵه‌تێكی نانۆرماڵ ده‌بن، ترۆدۆش ئه‌وكات كه به‌نیازی قسه‌كردن بوو، قسه‌كانی پچڕاند و سه‌یری رووداوه‌كه‌ی دواوه‌ی خۆی ده‌كات.
ئاهه‌نگه‌كه له ئه‌كادیمیای مه‌شقدانی پۆلیس له هه‌رێمی ساسكاچوان بوو و، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌یلی مه‌یل، دوای ئه‌و رووداوه‌ش ئاهه‌نگه‌كه بۆماوه‌ی 45 خوله‌ك به‌رده‌وام بووه. چاودێرێكیش له پۆلیسی شاهانه‌ی كه‌نه‌دی ده‌ڵێت، بوورانه‌وه‌ی ئه‌و دوو پۆلیسه حاڵه‌تێكی ئاسایییه، زۆر جار رووداوی هاوشێوه له‌كاتی نمایش روو ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی وه‌ستان له‌سه‌ر پێ بۆماوه‌یه‌كی دوور و درێژ و، هێواشبوونی جووڵه‌ی خوێن له‌ناو لووله‌كانی خوێندا.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا، برێندا لۆكی، وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت به فه‌رمانده‌ی هێزی پۆلیسی ئه‌سپسواری شاهانه‌ی كه‌نه‌دی دامه‌زرێندرا.
H.B