بەریتانیا دەرمانێکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆڵۆن دروست کرد

ئازار و ناڕێکی ریخۆڵەکان چارەسەر دەکات

K24 – هه‌ولێر:

بۆ یەکەمجار کەپوسلێک بەرهەمهێنرا کە چارەسەری ئازار و نارێکی جووڵەی ریخۆلە دەکات.

کەپسوولەکە ماددەی هایدرۆجین سولفاید هەڵدەمژێت کە یەکێکە لە هۆکارەکانی  IBS (نەخۆشی کۆڵۆن).

بەگوێرەی توێژینەوەیەک، ئەو کەسانەی نەخۆشی کۆڵۆنیان هەیە، بەکتریا و زیندەچەی جیاواز لە ریخۆڵەکانیان هەیە تاکو کەسێکی تەندروست، ئەم کەپسوولەش بە ناوی Blautix هاوسەنگی دروست دەکات.

دەرمانەکە لە لایەن کۆمپانیای دەرمانی بەریتانی Biotech 4D بەرهەم هاتووە و غازات، ئازار و ناڕێکی ریخۆڵەکان چارەسەر دەکات.

لە ئێستادا، کەپسوولەکە دراوە بە 500 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شاری WythenShawe کە دەکەوێتە باشووری شاری مانجستەر لە بەریتانیا و لە دوای سێ مانگ پشکنینی خوێن، میز و پیسایی بۆ ئەو نەخۆشانە دەکرێت، گەر سەرکەوتوو بوو ئەوا بە تەواوی دەخرێتە بازاڕەوە.

جیا لە دەرمانی پزیشکی، دەکرێت نەخۆشییەکانی ریخۆڵە لە رێگای خواردنی فایبەر، وەرزشکردن، کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و گۆڕینی شێوازی خواردن تا رادەیەک چارەسەر بکرێت.

 The Daily Mail

H.J