له شه‌ڵته‌رى ژنانى سلێمانى ژنێك كۆتايى به ژيانى خۆى هێنا
K24 – هه‌ولێر:
ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن (26 ساڵ) له شه‌ڵته‌رى ژنانى شارى سلێمانى كۆتايى به ژيانى خۆى هێنا.
به‌شى راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كانى پۆليسى سلێمانى بڵاويكرده‌وه، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 24 ی 6 ی 2018، كچێكی تەمەن 26 ساڵ لە شەڵتەری ژنان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا".
له راگه‌يه‌ندراوێكى پۆليسدا هاتووه: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان و لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لە ڕوداوەكە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس هاووڵاتی (ك.ح. م)ی تەمەن (26 ساڵ) بە پەت خۆی خنكاندووە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".
لە ئێستاشدا لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە .
تا ئێستا به‌ڕێوبه‌رايه‌تى توندوتيژى و ئيداره‌ى شه‌ڵته‌ره‌كه هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى گيان له‌ده‌ستدانى ئه‌و ئافره‌ته بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامى توێكارى پزيشكيش ئاشكرا نه‌كراوه و به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى سه‌ره‌تايى پۆليس رايگه‌ياندووه، كۆتايى به ژيانى خۆى هێناوه.
شه‌ڵته‌رى ژنان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌يه‌ك بۆ ئه‌و ژنانه كراوه‌ته‌وه كه رووبه‌ڕووى توندوتيژى بوونه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى ژيانيان پارێزراو بێت و له لايه‌ن كه‌سوكاريانه‌وه نه‌كوژرێن.
له هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا ياسايه‌كى تايبه‌ت به كاركردنى شه‌ڵته‌ره‌كان له لايه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه په‌سند نه‌كراوه.
پێشتر چالاكانى ژن ره‌خنه‌يان له كارى شه‌ڵته‌ره‌كان گرتبوو، به‌و پێيه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ڵێننامه ژنانيان راده‌ستى كه‌سوكاريان كردبوويه‌وه و دواتر كوژرابوون.
ئه‌م رووداوه دواى ئه‌وه دێت، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له پێنجوێن كچێك دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ خۆى سووتاندبوو، به هۆى زۆرى رێژه‌ى سووتانه‌كه‌يه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
ئ.ر