كەشناسی: پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بڵاوكردەوە و رایگەیاند، له ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێم و ناوه‌راست و باشوورى عێراق بگاته 50 پله‌ى سه‌دى له ژێر سێبه‌ر.
دەقی راگەیەندراوی كەشناسی
له رۆژی هه‌ینى پله‌كانى گه‌رما پله به پله به گوێره‌ى نه‌خشه‌كانى پله‌ى گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌و ده‌كات رۆژانى شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه پله‌كانى گه‌رما به به‌رزى ده‌مێنێته‌وه ئاسمان به گشتى ساماڵ ده‌بێت و رۆژى شه‌ممه خێراى با له هه‌ندێ ناوچه زیاد ده‌كات به تایبه‌تى سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێرو سلێمانى و كەركووك ده گاته سه‌رووى 20 كم له كاتژمێرێكدا به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما به (2-3) پله ده‌بێت به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى پێشبینیكراو له سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
هه‌ولێر 47
سلێمانى 45
دهۆك 44
كركووك 49
هه‌ڵه‌بجه 45
وه پێشبینى ده‌كرێت له ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێم و ناوه‌راست و باشوورى عێراق بگاته 50 پله‌ى سه‌دى له ژێر سێبه‌ر، رۆژى دووشه‌ممه پله‌كانى گه‌رما روو له نزم بوونه‌وه ده‌كاته‌وه.
بەشی پێشبینی كەشناسی كوردستان