بە گۆرانی و میوزیك یادی کۆچی دوایی ڤیدل کاسترۆ دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
لە هاڤای پایتەختی کوبا هاووڵاتیان کۆنسێرتێکیان بۆ کۆچی دوایی فیدل کاسترۆ، سەرۆکی کۆچکردووی وڵاتەکەیان ئەنجامدا و لە رێگەی میوزیکەوە هاوخەمی خۆیان بۆ سەرکردەی کۆچکردووی وڵاتەکەیان دەربڕی.
فیدل کاسترۆ، 25 نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.