به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ.. بزانه‌ له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری وه‌زیرێكی نه‌مسا سه‌رۆكی رووسیا چی ده‌كات

دوای ماچكردنی سه‌مای له‌گه‌ڵ ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌ میدیا نه‌مساییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، دیمه‌نی به‌شداریكردنی ڤلادیمێر پوتین له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كارین كنایسل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسادا ده‌كات.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا نیشانده‌درێت، كاتێك پوتین له‌گه‌ڵ وه‌زیری بووه‌كه‌كه‌ سه‌ما ده‌كات، دواتر زۆر به‌گه‌رمی خوداحافیزی له‌ بووك و زاواكه‌ ده‌كات، به‌رله‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ جێ بهێڵێت.

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایكرد، كه‌ ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌و وڵاته‌ چاوه‌ڕێی ده‌كرد، بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ گفتوگۆی سیاسی له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێك بكات.

پێشتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پوتین بۆ به‌رلین دابوو و ئاشكرایانكردبوو، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ مێركڵ گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ئۆكراینا، رێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا و پرسه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌ن.

چاوه‌ڕێش ده‌كرێت، سه‌رۆكی رووسیا و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لێدوان له‌باره‌ی پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌ رۆژنامه‌نووسان رابگه‌یه‌نن.

H.B