ئه‌نگێلا مێركڵ محه‌مه‌د له دایكبوو
K24 - هه‌ولێر:
ژن و پیاوێكی سووریی بڕیاریاندا، منداڵه تازه له دایكبووه‌كه‌یان ناوبنێن "ئه‌نگێلا مێركڵ" ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆشه‌ویستیان بۆ مێركڵ كه سیاسه‌تی"ده‌رگای كراوه"ـی په‌یڕه‌وكرد و سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی به رووی ئاواره سوورییه‌كان و په‌نابه‌راندا به گشتی كرده‌وه".
گوته‌بێژێك به ناوی نه‌خۆشخانه‌ی "سان فرانزیسكۆس" له شاری مونسته‌ر له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند "ناوی یه‌كه‌می منداڵه‌كه ئه‌نجگێلایه و ناوی دووه‌می مێركڵه" و به‌و شیوه‌یه دایك و باوكی منداڵه‌كه سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ربریوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "ئه‌نگێلا مێركڵ محه‌مه‌د، له رۆژی 16/8/2017 له دایك بووه‌و درێژی باڵای 53 سانتیمه‌ته‌ره و كێشی نزیكه‌ی 4 كیلۆگرامه و پێنجه‌مین منداڵی خێزانه سووریه‌كه‌یه".
ئاسیا فارای دایكی و خالید محه‌مه‌دی باوكی ئه‌نگێلا مێركڵی تازه له دایكبوو، له‌گه‌ڵ4 منداڵه‌یاندا ساڵی 2015 له كاتی چوونی لێشاوی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا چوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاریش نییه خێزانه په‌نابه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته، منداڵه‌كانیان به ناوی راوێژكاری ئه‌ڵمانی، ئه‌نگێلا مێركڵ ناوده‌نێن. له مانگی شوباتی 2015 له شاری هانۆڤه‌ر خێزانێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ر كه له غاناوه چوو بوونه ئه‌ڵمانیا، منداڵه‌كه‌یان ناونابوو "ئه‌نگێلا مێركڵ".