پلەكانی گەرما دادەبەزێت

كەشناسی پێشبینیەكانی كەشوھەوای راگەیاند

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، سبەی پلەكانی گەرما لە ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێر راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلە لە ھەولێر 46 و لە سلێمانی 42 و لە دھۆك 46 كەركووك وەك ھەمیشە لە شارەكانی دیكە گەرمتر دەبێت و بەرزترین پلە 48 دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات سبەی پلەكانی گەرما لە كوردستان داببەزێت و لە ھەولێر بەرزترین پلە 42 و سلێمانی 40 و دھۆك 41 كەركووك 46 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی