شۆفێرێكی تاكسی له جیاتی پاره داوای سێكس له كچه هه‌رزه‌كارێك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسى ئه‌مه‌ریكا، شۆفێرێكی تاكسی سه‌ر به كۆمپانیای "ئوبه‌ر"ی ده‌ستگیركردووه له شاری شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكا، كه له جیاتی پاره، داوای سێكسی له كچه هه‌رزه‌كارێك كردووه.
محه‌مه‌د فه‌هیم، شۆفێرێكی تاكسی موسڵمانه و ته‌مه‌نی 44 ساڵه، دوای ده‌ستگیركردنیشی به‌و تۆمه‌ته، به كه‌فاله‌ی 44 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئازادكراوه.
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌و شۆفێره، به هۆی سه‌رپێچی هاتووچۆوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه راده‌گیرێت، له تۆماره‌كه‌یدا، ئه‌و سكاڵایه هه‌بووه، كه هه‌وڵیداوه ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر كچێك، بۆیه ده‌ستبه‌جێ پۆلیسه‌كان ده‌ستگیریان كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، كچێكی هه‌رزه‌كاری ته‌مه‌ن 19 ساڵان، له رێگه‌ی ئه‌پی مۆبایله‌وه، داوای تاكسییه‌كی له كۆمپانیای ئوبه‌ر كردووه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه، داواكه‌ی، كه پرۆسه‌ی پاره‌دانی تاكسییه‌كه‌شی تێدایه، ره‌شبووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه كچه‌كه ناچار ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كی كاش پاره‌ی تاكسییه‌كه بدات.
وه‌ك له لێكۆڵنینه‌وه‌كاندا هاتووه، شۆفێره‌كه داوای لێكردووه، له جیاتی پاره، ده‌توانێت سێكسی له‌گه‌ڵدا بكات.
كچه هه‌رزه‌كاره‌كه، ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و ویستوویه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵام شۆفێره‌كه ده‌رگاكانی قوفڵداوه بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بێت داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
دواى ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گاته شوێنێكی قه‌ره‌باڵغ، كچه‌كه ده‌توانێت خۆی ده‌رباز بكات.
گوته‌بێژی كۆمپانیای ئوبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی شۆفێره‌كه به هه‌ڵه وه‌سف ده‌كات و نیگه‌رانن له‌و كاره‌ی، راشیده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا محه‌مه‌د فه‌هیم، له ئاپه‌كه‌ی ئه‌واندا نه‌ماوه و بلۆك كراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك سزایه‌ك له دوای ئه‌م كاره‌ی.
پێشتریش چه‌ندین رووداوی دیكه‌ی له‌و جۆره، له‌لایه‌ن شۆفێرانی تاكی ئوبه‌ر روویداوه، له یه‌كێك له رووداوه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك ده‌ستگیركرا، كچه‌كه رایگه‌یاند، كه تووشی نه‌خۆشی ئایدز بووه.