سه‌رتاشێك بە چەقۆ و چه‌كوش قژ دەتاشێ
K24 - ھەولێر
شێواز و رێگه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رتاشه له میسر بریتییه له به‌كارهێنانی چه‌كوش و چه‌قۆ و شه‌فره له بڕین و چاککردنی قژی خه‌ڵكی.
سه‌رتاش ئه‌حمه‌د ئه‌بو عه‌ینێن، شێوازێكی نوێ سه‌رتاشین بۆ یه‌كێكه له سه‌ردانیكه‌رانی ده‌خاته‌روو. ئه‌و له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه، نوێترین شێوازی قژچاكردن به كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته‌ی جیاواز ده‌خاته‌روو.
قژتاشین له رێگه‌ی به‌كارهێنانی، چه‌كوش و چه‌قۆ، و ئاگر، خاڵی جیاواز و جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و سه‌رتاشه‌ن له میسر، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن، و له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ی سه‌رتاشین راهاتوون.