به ڤيديۆ.. ئاگرگرتن و تێكشكانى فڕۆكه‌يه‌ك له رێى مۆبايلى سه‌رنشينێكه‌وه ببينه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رنشينێكى فڕۆكه، له جامى فڕۆكه‌كه‌وه، به مۆبايله‌كه‌ى خۆى ديمه‌نى ئاگرگرتنى بزوێنه‌رى لاى چه‌پى فڕۆكه‌كه و چركه‌ساتى تێكشكانى تۆمار كردووه.
چه‌ناڵێكى يوتيوب گرته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رنشينانى فڕۆكه‌كه به ترس و دڵه‌ڕاوكێيه‌كى زۆره‌وه دوا ساته‌كانى ژيانيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
فڕۆكه‌كه سه‌ر به كۆمپانياى هێڵى ئاسمانى ("Rovos Air) بووه و دواى هه‌ڵفڕينى بزوێنه‌رى لاى چه‌پى ئاگرى گرتووه و به‌و هۆيه‌وه هاوسه‌نگى له‌ده‌ستداوه.
دواى چه‌ند چركه ساتێك له ئاگرگرتنى بزوێنه‌ره‌كه، فڕۆكه‌كه تێكشكاوه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وى.
ئه‌و فڕۆكه‌يه له فڕۆكه‌خانه‌ى ويندربۆمى نێوده‌وڵه‌تى رۆژى 10ى ئه‌م مانگه هه‌ڵفڕيوه و سه‌ره‌ڕاى تێكشكانى فڕۆكه‌كه، هيچ يه‌ك له سه‌رنشينه‌كانى زيانيان به‌ر نه‌كه‌وتووه و به سه‌لامه‌تى رزگاريان بووه.
ئ.ڕ