به ڤیدیۆ.. كیسه‌ڵێك له په‌لاماری دوو شێر رزگاری ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، كیسه‌ڵێك له په‌لاماری دوو شێری برسی رزگاری ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڤیدیۆكه له ناشنال پاركی كالاگادی باشووری ئه‌فریقا تۆماركراوه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، دوو شێر په‌لاماری كیسه‌ڵێك ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ بیخۆن.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، كیسه‌ڵه‌كه ناتوانێت به خێرایی رابكات، بۆیه خۆی له‌ناو قاوغه رهقهكهی حه‌شار ده‌دات، هه‌رچه‌نده شێره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كیسه‌ڵه‌كه بهێننه ده‌ره‌وه و بیخۆن، به‌ڵام بێسووده، تا ئه‌و كاته‌ی شێره‌كان بێزار ده‌بن و جێیده‌هێڵن.
دواجار كیسهڵهكهش رێگه‌ی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر و شوێنه‌كه جێده‌هێڵێت.
ئ. م