سووده‌كانى خواردنه‌وه‌ى چاى به بێ شه‌كر
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى فره چه‌شنى و فره ره‌نگييه‌كه‌ى، چاى خواردنه‌وه وه‌ك به‌شێك له كلتوورى ژيانى زۆرێك له گه‌لانى جيهان مێژووييه‌كى دێرينى هه‌يه.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى چاى ده‌خۆنه‌وه، بڕێكى زۆر شه‌كرى تێدا ده‌تاوێننه‌وه و وه‌ك ده‌وترێت چاى شيرين ده‌خۆنه‌وه. له كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واريدا زياتر به ساڵاچوان چاى تاڵ به كڵۆ قه‌نده‌وه ده‌خۆنه‌وه.
به هۆى توێژينه‌وه زانستييه به‌رده‌وامه‌كان له باره‌ى زيانه‌كانى شه‌كره‌وه، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى چاى ده‌خۆنه‌وه، رێژه‌ى شه‌كر كردنه ناو چايان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
توێژينه‌وه نوێيه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، خواردنه‌وه‌ى چاى به تاڵى چه‌ندين سوودى ته‌ندرووستى بۆ مرۆڤ هه‌يه، له‌وانه:
1.چاى تاڵ رێژه‌ى شه‌كرى ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
2.رێگرى له به‌رزبوونه‌وه‌ى كۆلسترۆڵى ناو خوێن ده‌كات.
3.دژه ئۆكسانى جياجياى تێدايه. چه‌ندين مادده‌ى تێدايه كه ده‌بنه هۆى له‌ناوبردنى په‌كترياى زيانبه‌خش له ده‌م و گه‌ده‌ى مرۆڤدا.
4.پارێزگارى له ئێسكى مرۆڤ ده‌كات و به‌هێزيان ده‌كات.
5.مرۆڤ له تێكچوونى گه‌ده و قه‌بزى و ره‌وانى رزگار ده‌كات.
6.پارێزگارى له ترشه‌ڵۆكى گه‌ده ده‌كات.
7.چالاكيى و كاريگه‌رى ڤايرۆسى ئه‌نفلۆنزا سنووردار ده‌كات.
8.يارمه‌تى خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان ده‌دات و جوڵه‌ى خوێن ئاسان ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئينسكلۆپيدياى ته‌ندرووستى نوێ