شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست كاردەكاتە سەر ئاسمانی ھەرێمی كوردستان و شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكە دەكات و ھەفتەیەك بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی لە دوو رۆژی ئەم ھەفتەیەدا بارانی بە لێزمە دەبارێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، بارستە ھەوایەكی سارد كاردەكاتە سەر ھەرێمی كوردستان و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری بەفربارین ھەیە.
بە گوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە: "رۆژى یه‌ك شه‌ممه کە ده‌كاته رێكه‌وتى (19-11-2017)هه‌رێمى كوردستان كه‌شێكى ناسه‌قامگیر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت پێشبینى ده‌كرێت شه‌پۆلێكى باران بارین روو له ناوچه‌كه‌مان بكات و بۆماوه‌ى یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وامى هه‌بێت".
كەشناسی روونیكردووەتەوە: "رۆژى یه‌كشه‌ممه كاریگه‌رى نزمه پاڵه په‌ستۆى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست كار ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه ئاسمانى هه‌رێم بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆرێت باران بارین له‌ته‌واوى ناوچه‌كه‌كان له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌رۆ ده‌بارێت ,رۆژى دووشه‌ممه سه‌ربارى نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى ناوه‌راست كاریگه‌رى نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆى پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى سووریش درێژدەبێتەوە بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان و رێژه‌ى باران بارین زیاتر ده‌بێت . بۆ رۆژانى سێ شه‌ممه‌و چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ باران بارینى به‌لێزمه‌وهه‌وره تریشقه بارسته هه‌وایه‌كى سارد یش له‌ناوه‌راستى ئه‌وروپا له باكوورى هه‌رێم كارده‌كاته سه‌رناوچه‌كه‌مان پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌كاته‌وه به‌جۆرێك له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان به‌فر بارینیش ده‌بێت".
ھەروەھا كەشناسی روونیكردووەتەوە: "ماوه‌ى كاریگە‌رى ئه‌م شه‌پۆله بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌گوێره‌ى نه‌خشه‌كانى كه‌ش و هه‌وا تا رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 27/11/2017 هه‌رێمى كوردستان له‌ژێركاریگه‌رى ئه‌م شه‌پۆڵه ده‌مێنێته‌وه".
تێبینى /
1-پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوەیەکى تەواو دەکات لەهەندێ کاتیش خێراى با زیاد دەکات بۆ سەرووى 25کم لە کاتژمێرێکدا.
2-لە کاتى زیادبوون و چڕبوونەوەى باران لە سەر ناوچەیەك ئاگادارتان دەکەینەوە لە ماوەى رۆژانى کاریگەرى ئەم شەپۆلە.