له‌م وڵاته‌دا هه‌موو مانگێك ملیاردێرێك درووست ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
هیندستان ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی گشتی وڵاتێكی هه‌ژاره، به‌ڵام هه‌موو مانگێك له‌و وڵاته ملیاردێرێك درووست ده‌بێت، به هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی سامانه‌كانییان خێرایه، به‌تایبه‌تیش له وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ.
هه‌رچه‌نده داهاتی تاك له هیندستان به به‌راورد به وڵاتانی دیكه زۆر نزمه، به‌ڵام هۆكاری ئه‌و گه‌شه‌یه و زیادبوونی سامان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری رێژه‌ی دانیشتووان، كه نزیكه‌ی 1.2 ملیار ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به وڵاتی چین، كه نزیكه‌ی 200 ملیۆن دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتره، به‌ڵام داهاتی تاك له چین نزیكه‌ی پێنج هێنده‌ی هێندستان زیاتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی هیند به گوێره‌ی گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكی زیاتره، ساڵی رابردوو 84 بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 101 ده‌وڵه‌مه‌ند، كه هه‌موویان ملیاردێرن، به پاره‌ی روپیه‌ی ناوخۆیی هیندستان.
فه‌خری ئه‌حمه‌دۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆمپانیایه‌كی راوێژكاری تایبه‌ت به سامان له به‌ریتانیا، ده‌ڵێت: "مێژوو ئه‌و ژماره‌یه‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، هه‌ر 33 رۆژێك جارێك، ملیاردێرێكی هیندی ناوی ده‌چێته ناو لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترینانی جیهان".
به گوێره‌ی گۆڤاری فۆربس، له ساڵی 2005 ته‌نها 36 ملیاردێری هیندی هه‌بوون، به‌ڵام له ساڵی 2010 ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشته 55 و له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵیش‌دا، 46 ملیاردێری دیكه‌ی هیندی، هاتنه ناو لیستی ملیاردێران.
هۆكاری زیادبوونی سامانی هیندییه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار، ئه‌وانیش گه‌شه‌ی خێرای ئابووری له كاڵا و كه‌لوپه‌له به‌كارهتووه‌كان، دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی میراتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ نه‌وه‌ی نوێ.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا، له ته‌واوی جیهان، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خاوه‌نه‌كانییان هیندین، به‌های پشكه‌كانییان له بازاڕه‌كاندا به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ملیاردێرانی هیند ژماره‌یان زیاتر بێت.
سه‌رچاوه: RT