گشتیی بە ڤیدیۆ... دوایین زانیاری لەبارەی كەشوھەوای رۆژانی نەرورۆز

بە ڤیدیۆ... دوایین زانیاری لەبارەی كەشوھەوای رۆژانی نەرورۆز

K24 - ھەولێر

دارا حەسەن بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "لە دوێنێوە شەپۆلێكی بارانبارین لە باشووری عێراقەوە كاریگەری كردووەتەسەر ناوچەكانی كوردستان، پێشبینی دەكرێت ھەرسێ رۆژی جەژنی نەورۆز باران ببارێت".

گوتیشی: "پێشبینی دەكرێت ئەو شەپۆلە تا كۆتایی مانگ بەردەوام بێت، رێژەیەكی باشی باران لەناوچەكانی كوردستان ببارێت".

دارا حەسەن راشیگەیاند: "ئەگەری بەفربارین لەناو شارو شارۆچكەكان كەمە، بەڵام ئەگەری ئەوە ھەیە لەناوچە شاخاوییەكان تەرزە و بەفر ببارێت".

9. sidebar1_home_page