قه‌سابێكى مه‌شهه‌د له برى گۆشتى مه‌ڕ گۆشتى سه‌گ ده‌فرۆشێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامەی قودسى چاپى تاران، له راپۆرتێكدا ئاشكرايكردووه، له شارى مه‌شهه‌د گۆشتى سه‌گ له برى گۆشتى مه‌ڕ به خه‌ڵك فرۆشراوه.
لە رۆژنامەكه‌دا ئاماژە بەوە کراوە، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان گومانيان له قه‌سابێك ده‌بێت و به‌و هۆيه‌وه خستوويانه‌ته ژێر چاودێرييه‌وه و سه‌ره‌نجام بۆيان ده‌ركه‌وتووه، كه له برى گشتى مه‌ڕوماڵات، گۆشتى سه‌گى به هاووڵاتيان فرۆشتووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، به گوێره‌ى زانيارى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ئه‌و گۆشتفرۆشه مۆڵه‌تى نه‌بووه، به‌ڵام لە سەر دەرگاکەی تابلۆیەکی داناوە و ناونووسى كڕياره‌كانى كردووه بۆ كڕينى گۆشت.
يه‌كێك له كارمه‌ندانى ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "سه‌ره‌تاى چاودێريكردنى دوكانى ئه‌و كه‌سه، دوو سێ رۆژ هيچ گۆشتێكى نه‌بووه، تاکوو رۆژی سێشەمە وەکوو کڕیار چومە دوکانەکەی و داوای گۆشتم کرد و پێى گوتم کاتژمێر 10 گۆشتمان بۆ دێت. پاش کەمێک کوڕێک بە پیکابێک هاتوو چەند کیسەی لێ هێنایە خوارەوە و بردیە ناو دووکانەکە، دەسبەسەر چوینە ژورەوە کوڕی فرۆشياره‌كه چەقۆیه‌کی لە دەست بوو ویستی لێمان دات، بەڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه ژماره‌مان زۆر بوو، بۆیە هەڵهات و ريمۆت كۆنترۆڵى ده‌رگاى دوكانه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا بوو و به په‌له دەرگای دووکانەکەی داخست بۆ ئەوەی، کە نەتوانین گۆشتەکان بپشكنين، بەڵام باوکی لە ژوورەوە مابوو و ناچار دەرگای کردەوە، چوار لاشەی تێدا بوو، کە هیچ بە گۆشتی مەڕ نەدەچوو و زیاتر گومانمان لە سەر لاشەی سەگ هەبوو".