دوای ئه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی دواخرا خۆی كوشت
K24- هه‌ولێر:
زیندانیێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی دواده‌خرێت، په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌بات و له‌ناو زیندان كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ راكردن له نه‌هامه‌تییه‌كانی چاوه‌ڕوانیكردنی مه‌رگ.
رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن" بڵاویكرده‌وه، به تۆمه‌تی كوشتنی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر "سكۆت دۆزیه"ـدا سه‌پێندراوه، كه ته‌رمی یه‌كێكیان له ساڵی 2001 و دووه‌میشیان له ساڵی 2005 دۆزرابوونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه كوژرابوون.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرایكرد، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك چه‌ندین جار سزای له‌سێداره‌دانی دۆزیه دواخراوه، بۆیه ناوبراو چیتر به‌رگه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی نه‌ده‌گرت و به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانیدا، په‌نای بۆ خۆكوشتن برد.
كاتێك له ساڵی 2017ـه‌ش بڕیاری دواخستنی له‌سێداره‌دانی ده‌ركرابوو، ئه‌و سزادراوه ئه‌مه‌ریكییه كه‌وتبووه ژێر فشارێكی ده‌روونی زۆر و نه‌یتوانی خۆی له‌سه‌ر پێ بگرێت.
له ماوه‌ی چاوهڕوانییهكهشیدا سكۆت دۆزیه چه‌ند یاداشتێك و نامه‌یه‌كی یادگاری نووسیوه و له یه‌كێكیان هاتووه: "ناتوانم بۆ مه‌ودای 5 یارد به‌پێ بڕۆم، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێم بڵێن چی بكه‌م و بۆ كوێ بڕۆم، 48 ژوور بۆ 48 زیندانی سزادراو به سزای له‌سێداره‌دان هه‌یه، پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌وان بژیم كاتێك باسی ورده‌كارییه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌ن".
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "دۆزیه چه‌ندین جار گوتوویه‌تی: من خۆكوشتنم زۆر پێ باشتره له‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك له زیندان بمێنمه‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه نامه‌یه‌كی بۆ دادوه‌ری ویلایه‌ته‌كه‌شی ناردبوو و تێیدا داوای لێكردبوو، من پێت ده‌ڵێم كه ده‌مه‌وێت له‌سێداره بدرێم، هه‌تا ئه‌گه‌ر بڕیاریش نه‌بێت، ئه‌وه بكه‌ن و به‌س".
هه‌روه‌ك له یادگاریێكی دیكه‌یدا هاتووه، "كاتێك ئه‌مه ده‌خوێننه‌وه من له ریزی مردووه‌كان ده‌بم. هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سێكی چاونه‌ترس بوو، هه‌ندێكی دیكه‌ش به ترسنۆك وه‌سفم ده‌كه‌ن. منیش شتێكی جیاواز ده‌ڵێم، له‌و زیندانه چه‌ندین كه‌س هه‌ن، ددان و نینۆكه‌كانیان بۆ ژیان ههڵدهكڕێنن. كه‌سێكی به‌ساڵاچوو لێره‌یه له ساڵی 1979ـه‌وه زیندانیكراوه".
له كۆتاییدا دوای ئه‌وه‌ی سكۆت دوایین نامه‌ی ده‌نگی تۆمار ده‌كات و بڕیاری خۆكوشتن ده‌دات، له نامه دهنگییهكهیدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه، "ژیانی من هیچ به‌هایه‌كی نییه".
H.B