ئافره‌تێك به شێوه‌يه‌كى "دڕندانه" ئه‌شكه‌نجه‌ى دوو كۆرپه‌كه‌ى خۆى ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ئافره‌تێكى يه‌مه‌نى نيشته‌جێى سعووديه، گرته‌ى ڤيديۆى ئه‌شكه‌نجه‌دانى دوو كۆرپه‌ى دوانه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه به شێوه‌يه‌كى "دڕندانه" ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌يان ده‌دات و كۆرپه‌كانيش كه ته‌مه‌نيان نه‌گه‌يشتووه‌ته حه‌وت مانگ به ده‌م ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانيانه‌وه ته‌نيا ده‌توانن بگرين.
بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى ئه‌و ره‌فتاره‌ى دايكه‌كه، به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى له سعوودييه هێنايه ده‌نگ و ئه‌و ره‌فتاره‌ى ژنه‌كه‌يان به "دڕندانه" وه‌سفكرد و داوايان كرد، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ئه‌و دوو كۆرپه‌يه له ده‌ستى ئه‌و دايكه‌يان رزگار بكه‌ن.
هذا و لا شي عند المقطع الثالث pic.twitter.com/in1vc8pxPB
— حمد العقيل (@srca_hamad) ١٧ يوليو ٢٠١٨
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى (عكاظ)ى چاپى رياز بڵاويكرده‌وه، باوكى ئه‌و دوو كۆرپه‌يه هاتووه‌ته ده‌نگ و زانيارى له باره‌ى ره‌وشى كۆرپه‌كانى ئاشكرا كردووه.
باوكه‌كه هاووڵاتييه‌كى يه‌مه‌نييه و وه‌ك په‌نابه‌ر له سعووديه ژياوه و هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته كردووه و دواتر له‌يه‌كدى جيابوونه‌ته‌وه و به هۆى ته‌واوبوونى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له يه‌مه‌ن ئه‌و باوكه كارى ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
كۆرپه‌كان دوانه‌ن و ناويان جورى و جوده و ته‌مه‌نيان نه‌گه‌يشتووه‌ته حه‌وت مانگ.
لاشوف باقي المقطع حسبي الله ونعم الوكيل pic.twitter.com/KpWJGQokK0
— Hanin Alajmi. (@samsang917) ١٧ يوليو ٢٠١٨
باوكه‌كه به پۆليسى راگه‌ياندووه، شۆك بووه كاتێك گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌شكه‌نجه‌دانى كۆرپه‌كانى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بينيوه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌و ژنه ويستوويه‌تى له‌و رێگه‌يه‌وه ئازارى ده‌روونى و رووحى بدات چونكه ئه‌شكه‌نجه‌ى كۆرپه‌كانى داوه و وێنه‌ى گرتوون و بۆى ناردووه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و هاوسه‌ره‌ى پێشتر وێنه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دانى دڕندانه‌ى ئه‌و كۆرپانه‌ى گرتووه و ناردوويه‌تى بۆ دايكى له يه‌مه‌ن و دواتر بۆ ئه‌و و چه‌ند كه‌سێكى ديكه‌ى خێزانه‌كه‌يانى ناردووه.
— ملكة بقيود من حديد (@_9843631217562) ١٧ يوليو ٢٠١٨
ئه‌و پياوه، دايكى ئه‌و دوو كۆرپانه به دوژمنكارانه و شێت ره‌فتار وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت: پێشتريش هه‌وڵى داوه له منيش بدات و به‌يه‌كه‌وه نه‌گونجاوين و جيابووينه‌ته‌وه.
باوكى كۆرپه‌كان بووه‌ته رێنيشانده‌رى پۆليس بۆ ده‌ستگيركردنى ئه‌و ئافره‌ته و له ئێستادا ئافره‌ته‌كه ده‌ستگيركراوه.
رۆژنامه سعوودييه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، دوو كۆرپه‌كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان و خراونه‌ته ژێر چاودێرى ته‌ندرووستييه‌وه و چاره‌سه‌رى برين و شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه‌ى سه‌ر جه‌سته‌يان ده‌كرێت.