چه‌ند منداڵی له‌دایك ده‌بوون له‌ناو به‌فرگره سڕی ده‌كردن.. دوای ده ساڵ تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا بوو
K24- هه‌ولێر:
رۆژی 19 ئه‌م مانگه، دادگای فه‌ره‌نسا رامۆنا كانیتی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، به تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی كۆرپه تازه له‌دایكبووه‌كانی له‌ناو ئامێری به‌فرگره بۆماوه‌ی 10 ساڵ دادگاییكرد.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "The Local"، كچێكی تۆمه‌تبار ته‌رمی كۆرپه سڕكراوه‌كانی دۆزیوه‌ته‌وه و، دواتر خوان كارلۆسی باوكی خۆی له‌و رووداوه ئاگادار كردۆته‌وه، باوكیشی ده‌ستبه‌جێ به پۆلیسی راگه‌یاندووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایانكردووه، كاتی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، هێشتا یه‌كێك له كۆرپه‌كان كه ژماره‌یان پێنج كۆرپه منداڵ بوون، له‌ژیاندا مابوو، كه به‌ر له 48 كاتژمێر له‌دایك ببوو، 4 كۆرپه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ر له چه‌ندین ساڵ سه‌هۆڵبه‌ند كرابوون و جه‌سته‌ی مردوو بوون.
دوای گه‌یشتنی زانیاری، پۆلیس دایك و باوكی كۆرپه سڕكراوه‌كانی ده‌ستگیركرد و، باوكه‌كه‌یان به شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌كانی و ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی پۆلیس له‌و رووداوانه تۆمه‌تبار كرا، به‌ڵام له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاشكرا بوو، كه له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2005 و 2015، هاوسه‌ره‌كه‌ی له سكپڕییهكانی ئاگادار نه‌كردۆته‌وه و پیاوه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر سكپڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌بووه، بۆیه باوكی كۆرپه‌كان ئازادكرا. به‌ڵام رۆژنامه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی هۆكاری سڕكردنی ئه‌و كۆرپه منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه له‌ناو به‌فرگره‌دا بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
دوای سێ ساڵ له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كۆرپه‌كان، رۆژی 19 ئه‌م مانگه دادگا سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر دایكه‌كه‌دا سه‌پاند.
H.B