توتیه خۆڵه‌مێشیه‌كه به‌ختی ژنه میرد كوژه‌كه ره‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به 5 گوللـه كوژراوه‌و ته‌نها شایه‌تی ئه‌و رووداوه‌ش باڵنده‌یه‌كی توتییه.
توتییه خۆڵه‌مێشییه‌كه ناوی "بود"ـه وشایه‌تی له‌سه‌ر دوایین وشه داوه كه قوربانییه‌كه له ده‌می ده‌رچووه‌و تا ئێستا ئه‌و تووتییه له‌وه‌ته‌ی رووداوه‌كه روویداوه، ئه‌و وشه‌یه ده‌ڵێته‌وه.
له راستیدا شایه‌تیدانی ئه‌و توتیه، هۆكارێكی كاریگه‌ر بووه بۆ ئه‌وه "گلینا دورام" هاوژینی پیاوه كوژراوه‌كه ئاشكرا بكات كه بووه‌ته هۆی كوشتنی پیاوه‌كه‌ی و پێش ئه‌وه‌یشی ئاشكرا ببێت ویستوویه‌تی به‌و ده‌مانچه‌یه خۆی بكوژێت كه مێرده‌كه‌ی خۆی پێكوشتبوو، به‌ڵام له‌وه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
سه‌ره‌تا لێكۆڵه‌ره‌كان وایانده‌زانی كه "گلینا دورام" وه‌ك مێرده‌كه‌ی قوربانیی ئه‌و هێرشه‌یه كه بووه هۆی مردنی پیاوه‌كه‌ی، چونكه سه‌ر و چاوی خۆی به سه‌ختی بریندار كردبوو و به‌رده‌وامیش ده‌یگووت "من بێ‌تاوانم و په‌یوه‌ندیم به‌و رووداوه‌وه نییه".
له‌و كاته‌یشدا، هیچ مرۆڤێك نه‌بوو بیسه‌لمێنێت كه ژنه‌كه به ده‌ستی خۆی پیاوه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، تا ئه‌وه‌ی توتییه خۆڵه‌مێشییه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و ناحه‌قییه هه‌ڵبڕی.
ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته ده‌ركه‌وت، كاتێك هاوژینی پێشووی ئه‌و پیاوه‌ی كوژرا كه ناوی "كریستینا كیللیه‌ر"ـه داوای لێكراوه ئه‌ركی به‌خێوكردنی توتییه‌كه‌ی "مارتین دورام"ـی كوژراو بگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌ویش تووتییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه تا چاودیری بكات، له كاتێكدا ماوه‌ی 12 ساڵ بوو تووتیپیه‌كه له‌گه‌ڵ پیاوه كوژراوه‌كه و ژنه تازه‌كه‌یدا ژیابوو.
رۆژێكیان كریستینا تووشی شۆك بوو كاتێك ئه‌و شه‌ڕه قسه تونده‌ی نێوان ژن و پیاوه‌كه‌ی له ده‌می تووتییه‌كه‌یانه‌وه بیسته‌وه‌و لاسایی هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌ی ده‌كردوه.
له ناو ئه‌و قسانه‌دا كریستینا گوێی له وشه‌ی "مه‌یته‌قێنه" بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه له مێشكی باڵنده‌كه‌دا كۆپی بووبێت هیچ كات بیری نه‌چوو بووه‌وه و به‌رده‌وام ده‌یگوته‌وه.
دواجار هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌ی پیاوه كوژراوه‌كه توتییه‌كه‌ی بردووه‌ته لای پۆلیس، پاشان نیشانی شاره‌زایه‌كیان داوه‌و ده‌ركه‌وتووه له راستیدا ئه‌وه‌ی تووتییه‌كه ده‌یڵێت "شه‌ره قسه‌ی دوایین ساتی نێوان ژن و پیاوه‌كه‌یه" بۆیه ده‌نگی توتییه‌كه‌یان تۆماركردووه تا وه‌ك به‌ڵگه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا به‌كاریبهێنن.
به‌و هۆیه‌شه‌وه رۆژی 19/7/2017 دادگا تۆمه‌تی پله‌یه‌كی به هۆكاری كوشتنی میرده‌كه‌ی ئاراسته‌ی گلینا دورام كردووه‌و چاوه‌روان ده‌كرێت جارێكی دیكه له مانگی ئابدا بۆ ده‌ستنیشانكردنی سزای ژنه بكوژه‌كه ببرێته‌وه به‌رده‌م دادگا و ئه‌گه‌ری زۆره فه‌رمانی زیندانیی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.