مه‌له‌وانێك ئاماده‌كاری بۆ په‌ڕینه‌وه له گه‌وره‌ترین زه‌ریای هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
مه‌له‌وانێكی فه‌ره‌نسی به‌ناوی "بێن لیكۆمتی" ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زه‌ریا به مه‌له‌وانی ببڕێت، كه گه‌شته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ده‌خایه‌نێت و، له كه‌ناره‌كانی ژاپۆنه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات و تا شاری سان فرانسیسكۆ دووری 9000 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت.
بڕیاره له 27ی ئه‌م مانگه واتا سبه‌ی، لیكۆمتی ده‌ست به گه‌شته‌كه‌ی بكات و پێشبینی ده‌كرێت له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو بگاته كۆتایی گه‌شته‌كه‌ی، كه شاری سان فرانسیسكۆیه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی لیكۆمتی سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وا ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌سی جیهان كه به مه‌له‌وانی گه‌وره‌ترین زه‌ریای هه‌ساره‌ی زه‌وی ببڕێت، كه پێشتریش چه‌ندین كه‌س له‌و سه‌ركێشییه‌دا شكستیان هێناوه.
له‌ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌دا، مه‌له‌وانه فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌یه‌وێت به هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌دا بڕوات كه له ئاوی زه‌ریا رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، له‌وانه‌ش: قرشی سپی، گه‌رده‌لوولی وێرانكار، دابڕان له وشكانی و بێزاری.
ئه‌و مه‌له‌وانه فه‌ره‌نسییه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "مه‌له‌وانی گرنگترین شتی ژیانی منه، به‌ڵام من نامه‌وێ ته‌نیا بۆ خۆشی مه‌له بكه‌م، به‌ڵكو پێویسته ئامانجێكی گه‌وره‌تر و دیدگایه‌كی دوورترم له‌وه‌دا هه‌بێت".
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه "بێن لیكۆمتی" به‌مه‌له‌وانی له زه‌ریایه‌كی گه‌وره بپه‌ڕێته‌وه، له‌ساڵی 1998ـیش به‌مه‌له‌وانی له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی په‌ڕیبووه‌وه و، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له‌و سه‌ركێشیه‌دا بوو به ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانی مه‌له‌وانی. به‌ڵام ئه‌و مه‌له‌وانه ئاماژه به جیاوازی نێوان گه‌شته‌كه‌ی ئه‌و كات و ئێستای ده‌كات، چونكه مه‌ودای نێوان ژاپۆن و سان فرانسیسكۆ 3000 كیلۆمه‌تر له‌مه‌ودای نێوان فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا زیاتره.
H.B
Next spot, JAPAN!
— Ben Lecomte (@BenLecomteSwim) April 24, 2018
Disco resupplied in HI, and they set sail for the last leg of the delivery yesterday. Ben will be right on the other side, waiting and ready to jump in the water for #TheLongestSwim!