به‌ڤیدیۆ .. ئه‌و ئافره‌ته‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا كرد و دواتر ناپاكیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا كرد
K24- هه‌ولێر:
سۆفی تانه‌ر ئه‌و ئافره‌ته به‌ریتانیه‌یه، كه له یه‌كێك له به‌نامه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان ئاشكرایكرد، كه ناپاكی له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا كردووه.
سۆفی ده‌ڵێت، به‌ر له دوو ساڵ ئه‌و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا كردووه، كه ده‌كرێت به‌و جۆره هاوسه‌رگیریه بگوترێت "خود هاوسه‌رگیری" و به‌ڵێنی به‌خۆی دابوو تامردن له گه‌ڵ خۆی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئێندیپێندتی به‌ریتانی، سۆفی هه‌ستی به تاوانێك به‌رامبه‌ر به خودی خۆی كردووه و دانی به‌وه‌دا ناوه، كه له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌ناوی "رۆری باریت" بۆماوه‌ی 6 مانگ ناپاكی له‌به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی كردووه.رۆژنامه‌كه نووسییه‌تی، هه‌رچه‌نده كه‌سانێكی زۆر هه‌وڵیانداوه ئه‌و متمانه‌یه لای تانه‌ر درووست بكه‌ن، كه ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیریه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی په‌یوندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا مرۆڤ هه‌ست به ناپاكی بكات، به‌ڵام سۆفی ده‌ڵێت، خود هاوسه‌رگیری هیچ له هاوسه‌رگیری رۆمانسی نێوان دوو كه‌س كه‌متر نییه، چونكه مرۆڤ له خودهاوسه‌رگیریدا خۆشه‌ویستی خودی به‌هێز ده‌كات.