لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه‌للـه‌سه‌ری 25 گوێدرێژ ده‌دۆزنه‌وه كه گۆشته‌كانیان له بازاڕ فرۆشراوه
K24 - هه‌ولێر:
داموده‌زگا تایبه‌تییه‌كانی میسر، له قاهیره‌ی پایته‌خت پاشماوه و كه‌للـه‌سه‌ری 25 گوێدرێژییان له كۆگایه‌كی ناوچه‌ی ئه‌بوزه‌عبه‌لی سه‌ر به قاهیره دۆزیوه‌ته‌وه، كه گۆشتی گوێدرێژه‌كانییان وه‌ك گۆشتی ئاسایی فرۆشتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "الیوم السابع"ی میسری، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نی كۆگاكه ده‌ستیپێكردووه و ده‌ستیش به‌سه‌ر شوێنه‌كه و ته‌واوی پاشماوه‌ی گوێدرێژه سه‌ربڕاوه‌كاندا گیراوه.
ئاشكرابوونی شوێنه‌كه، دوای ئه‌وه دێت، لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی پزیشكی ئاژه‌ڵی و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پۆلیس، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه، جگه له پاشماوه‌كان، ژماره‌یه‌ك گوێدرێژی زیندووش له ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا بوونه له نزیك شوێنه‌كه.
بازرگانیكردن و فرۆشتنی گۆشتی (ئه‌سپ، گوێدرێژ و ئێستر) له بازاڕه‌كانی میسر قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێكیش بازرگانی به‌و جۆره گۆشتانه‌وه بكات، سزا ده‌درێت.
به گوێره‌ی یاساكانیش ئه‌و وڵاته‌ش، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه، ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێت كه له 5 ساڵ تێپه‌ڕ ناكات و به بڕێك پاره‌ش سزا ده‌درێت، كه له 30 هه‌زار جونه‌یهی میسری تێپه‌ڕ ناكات، واتا نزیكه‌ی هه‌زار 670 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌و لێژنه هاوبه‌شه رایگه‌یاندووه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له چاودێریكردنی بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی به گۆشتی ئاژه‌ڵه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان نه‌كرێت، هاوكات رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و چاودێرییه هیچ سوودێكی نابێت، تاكو نرخی ئاژه‌ڵ روو له به‌رزبوونه‌وه بێت.