دوای 10 رۆژ له مردنی منداڵه‌كه‌ی له‌دایكبوو
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئه‌فریقی، كه دووگیان بووه و له مانگی نۆیه‌مدا بووه، گیان له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ده رۆژ له مردنی و له رێوڕه‌سمی پرسه‌كه‌دا، منداڵی ده‌بێت.
ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له ناو هۆڵی پرسه‌كه‌دا بوون، منداڵێكیان له ناو تابوونی ژنه مردووه‌كه دۆزییه‌وه، كه تازه له دایكببوو، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت، منداڵه‌كه هی ژنه مردووه‌كه‌یه.
رووداوه‌كه له ناوچه‌ی نۆمفیلیسۆی له نۆماسۆنتۆی باشووری ئه‌فریقا روویداوه.
لیندۆكۆهل فۆندیل ماكالا، خاوه‌ن هۆڵی پرسه‌كه، بۆ رۆژنامه‌ی تایمز لایڤ ده‌ڵێت: "تووشی شۆك بووین و ترساین، ته‌نانه‌ت له ترسا نه‌وێراین سه‌یری ره‌گه‌زی منداڵه‌كه‌ش بكه‌ین، 20 ساڵه كار ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مبینیوه ژنی مردوو منداڵی ببێت".
منداڵه‌كه به مردوویی له دایكبووه و له‌گه‌ڵ دایكه كۆچكردووه‌كه‌ی له یه‌ك تابووت‌دا نێژراون، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی، گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌یان به‌و كتوپڕییه به ئازاربه‌خش وه‌سف ده‌كه‌ن.
ماندزالا مامویی، دایكی كچه‌كه ده‌ڵێت: "كچه‌كه‌م به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فسییه‌وه كتوپڕ گیانی له‌ده‌ستدا، ئێستاش رووداوێكی سه‌یرتر روویداوه، ئه‌ویش له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یه‌تی، دوای 10 رۆژ له مردنی".
پزیشكان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن روونی ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆی غازاته‌وه ره‌نگه كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا جێگه‌ی نه‌بێته‌وه، خاوبوونه‌وه‌ی ماسوولكه‌كانیش له دوای مردن، ده‌بنه هۆی ئاسانبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه.
سه‌رچاوه: RT