ناسا: عێراق و سووريا تووشى قه‌يرانى ئاو ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئاسمانى ئه‌مريكا (ناسا) رايگه‌ياند، له عێراق و سووريا ئاوى سازگار رووى له نه‌مانه و ئه‌و دوو وڵاته تێنووترين وڵاتى ناوچه‌كه‌ن.
ناسا له توێژينه‌وه‌يه‌كدا ئاشكرايكردووه، (19) ناوچه‌ى جيهان رووبه‌ڕووى كه‌م ئاوى و وشكى ده‌بنه‌وه.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا هاتووه، عێراق و سووريا رووبه‌ڕووى قه‌يرانى كه‌م ئاوى ده‌بنه‌وه به هۆى ئه‌و (22) به‌نداوه گه‌وره‌يه‌ى توركيا له‌سه‌ر رووباره‌كانى ديجله و فورات له ماوه‌ى (30) ساڵى رابردوودا درووستى كردوون.
ناسا ئاشكرايكردووه، عێراق و سووريا زۆرترين زيانيان به‌ركه‌وتووه له جيهاندا و (%30)ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى سازگاريان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و ناوه‌نده ئه‌مريكييه هۆشداريشى داوه له‌وه‌ى قه‌يرانى ئاو، قه‌يرانى سه‌ره‌كى ئه‌م سه‌ده‌يه ده‌بێت، به‌و پێيه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى سازگار له زۆر ناوچه‌ى جيهان روويان له له‌ناوچوون كردووه. به تايبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌كه‌ونه نزيك هێڵى كه‌مه‌ره‌يى زه‌وى.
جگه له عێراق و سووريا، هه‌ريه‌ك له ناوچه‌كانى (هيندستان، خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ويلايه‌تى كاليفۆرنيا، ئوستراليا) زۆرترين ناوچه‌ى زيانمه‌ندن و رێژه‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رچاوه ئاوييه‌كانيان له‌ده‌ستداوه.
ناسا داوا ده‌كات، هه‌ر له ئێستاوه كار بكرێت بۆ به‌رگرتن له زيانه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و هه‌وڵى رێگه گرتن له له‌ناوچوو‌نى سه‌رچاوه ئاوييه‌كان.
ئه‌و توێژينه‌وه فراوانه‌ى ناسا به يه‌كه‌م توێژينه‌وه‌ى له‌و جۆره له جيهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت كه ناسا له رێى مانگى ده‌ستكردى (GRACE) تايبه‌ت به ته‌كنۆلۆژياى گه‌ڕان به دواى ئاوى سازگاردا ئه‌نجاميداوه و له (2002)ه‌وه ده‌ستى به كار كردووه.
سه‌رچاوه: گارديان
ئ.ر