کەمی ئاسن چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

14 نیشانەی کەمی ئاسن بزانە

K24 – هه‌ولێر:

ئاسن ئەو کانزایەیە کە گرنگی زۆری بۆ کردارەکانی لەش هەیە و یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین لە خوێندا دەدات. جیا لەوەش، سوودی هەیە بۆ خانەکان و بەرهەمهێنانی هەندێک جۆری هۆرمۆن و شانە.

ئەگەر کەسێک رێژەی ئاسنی کەم بێت، زۆر گۆڕنکاریی لە لەشیدا روودەدات، بەڵام لە راستیدا چارەسەکردنی کەمی ئاسن ئاسانە.

نیشانەکانی کەمی ئاسن:

ماندووبوون

بێهێزیی

گێژخواردن

سەرئێشە

هەستیاری بۆ گۆڕینی کەش و هەوا

ساردیی دەست و پێیەکان

هەناسە بڕکێ

ئازاری سینگ

خێرا لێدانی دڵ

زوو شکانی نینۆک

هەڵوەرینی قژ

هەوکردنی زمان

وشکبوونی لاکانی لێو

رەنگ زەرد هەڵگەڕان

هۆکار

خۆ گرتنەوە لە خواردن

رۆژانە، پیاوان پێویستیان بە 8 ملیگرام ئاسنە و خانمان پێویستیان بە 18 ملیگرامە، بەڵام ئەو خانمانەی تەمەنیان زیاد لە 50 ساڵە، تەنها 8 ملیگرام ئاسنیان پێویستە.

ئاسن بەزۆری لە ماسی، پاقلەمەنییەکان، گۆشت و هەندێک جۆر رووەک هەیە، بەڵام هەندێک کەس بەهۆی رێجیم کردن و خۆ گرتنەوە لە خواردن، بڕی پێویست ئاسن ناخۆن.

نەخۆشی

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان، بۆ نەخۆشییەکانی ریخۆڵە و هەندێک حاڵەتی دەگمەنی بۆ ماوەیی دەگەڕێتەوە.

لە دەستدانی خوێن

هەندێک نەخۆشی هەن دەبنەوە هۆی لەدەستدانی خوێن، ئەوانیش زیاتر نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس دەگرنەوە، جیا لەو نەخۆشییانەش، نائاسایی سووڕی مانگانەی خانمان و نەشتگەریکردن دەبنە هۆی لەدەستدانی خوێن و دواجار کەمی ئاسن.

چارەسەر

بە پشکنینێکی ئاسایی، دەکرێت لەوە دڵنیا بین کە ئایا ئاستی ئاسن لە خوێندا کەمە یان نا، بۆ ئەمەش پزیشکان تەنها بە جۆرە دەرمانێکی تایبەت زۆربەی نەخۆشەکانیان چارەسەر دەکەن.

ئەگەر هۆکاری کەمی ئاسن، نەخۆشییە ئاڵۆزەکان بن، ئەوا دەبێت لە پێشدا، ئەو نەخۆشییانە چارەسەر بکرێن.

Medical News Today

H.J