ته‌مه‌نى راسته‌قينه‌ى خۆشه‌ويستى نێوان دوو كه‌س چه‌نده
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رانى مه‌كسيكى چه‌ند توێژينه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى په‌يوه‌ندى سۆزدارى و خۆشه‌ويستييه‌وه ئه‌نجامداوه و ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه، كه ته‌مه‌نى راسته‌قينه‌ى خۆشه‌ويستى ته‌نيا چوار ساڵه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى ئه‌و توێژينه‌وانه، دواى چوار ساڵ خۆشه‌ويستى ده‌مرێت و هه‌سته رۆمانسييه‌كانى نێوان دوو كه‌س جۆرێكن له شێتى كاتى.
توێژه‌ران ده‌ڵێن: مرۆڤ پێويستى به تێگه‌يشتن هه‌يه له جياوازى نێوان خۆشه‌ويستى و له‌يه‌كگه‌يشتن و هه‌روه‌ها له نێوان كه‌مه‌ندكێشى هه‌ستى و سۆزدارى.
توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، له قۆناغى يه‌كه‌مى په‌يوه‌ندى خۆشه‌ويستيدا مێشك پێكهاته‌ى كيميايى تايبه‌ت ده‌رده‌دات و ناوچه‌كانى به‌رپرس له هه‌سته‌كان چالاك ده‌كات. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له قۆناغى يه‌كه‌مدا و له ميانى په‌يوه‌ندييه خۆشه‌ويستييه‌كه بير له كه‌سى ديكه نه‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه ئه‌و پرۆسانه‌ى مێشك بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ كار ده‌كه‌ن و دواتر ئه‌و هه‌سته‌ى نێوان كه‌سه‌كان له‌ناو ده‌چێت.