كچی ئه‌م گونده دوای 12 ساڵ ده‌بن به كوڕ
K24 - هه‌ولێر:
گوندێكی دابڕاوی ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبی، حاڵه‌تێكی نامۆی تێدا به‌دی، كه كچانییان له ته‌مه‌نی 12 ساڵ به سه‌ره‌وه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی و ده‌گمه‌ن، ده‌بن به كوڕ.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، نزیكه‌ی 90 منداڵ كه له گوندی سایلنسی كۆماری دۆمینیكان له دایكبوونه، له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا، دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه بۆ ماوه‌ییه بوونه.
له فیلمێكی دۆكیومێنتاری كه‌ناڵی بی بی سی 2، باس له‌و بابه‌ته كراوه و تێیدا باس له ژیانی كچێك ده‌كات، دوای له دایكبوونی ناوی فیلیستایه و ته‌واوی ژیانی منداڵی وه‌ك كچێك ژیاوه، به‌ڵام كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 24 ساڵ، ره‌گه‌زه‌كه‌ی به ته‌واوی گۆڕاوه و بووه‌ته كوڕ.
نیشانه‌كانی گۆڕانكاری جه‌سته‌یی له كچه‌وه بۆ كوڕ، له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا ده‌ركه‌وتووه، ئێستا ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و گۆڕانكارییه‌كان به‌ته‌واوی ده‌ریخستووه كه فیلیستا ئێستا كوڕه نه‌ك كچ.
ئه‌و گۆڕانكارییه بۆ ماوه‌ییه، به هۆی نه‌بوونی ئه‌نزیمێكه‌وه روو ده‌دات، كه به‌رپرسه له درووستبوونی هۆرمۆنی كۆئه‌ندامی زاوزێی "نێر" له ناو منداڵدان و پێی ده‌گوترێت "دیهیدرۆتستۆستیرۆن".
هه‌موو كۆرپه‌له‌یه‌ك له ناو منداڵداندا، رژێنی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ درووستبوونی كۆئه‌ندامی زاوزێ و له هه‌فته‌ی هه‌شته‌میندا، ئه‌و كۆرپه‌لانه‌ی هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی Yین، به رێژه‌یه‌كی زۆر رژێنی ئالتستۆستیرۆن به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی درووستبوونی كۆئه‌ندامی زاوزێی نێر.
به‌ڵام هه‌ندێك له منداڵان، كێشه‌یان له هه‌بوونی "ئه‌نزیمی ئه‌لفا 5"دا هه‌یه، به‌مه‌ش هۆرمۆنی ئالتیستۆستیرۆن ده‌رنادرێت، له ئه‌نجامیشدا كۆئه‌ندامی زاوزێی كوڕان هاوشێوه‌ی كچان ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشیان به ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و به تایبه‌تیش سه‌رووی 12 ساڵ، جه‌سته هۆڕمۆنی ئالتیستۆستیرۆن به رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌رده‌دات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی كۆئه‌ندامی زاوزێی كوڕ.
وه‌ك پزیشكان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌و گۆڕانكارییانه له كۆئه‌ندامی زاوزێ، له ناو منداڵدانی دایك و به‌ر له له‌دایكبوونی كۆرپه‌له رووبدات، به‌ڵام به‌هۆی دواكه‌وتنی ئالتیستۆستیرۆن، له ده‌ره‌وه‌ی ره‌حم و دوای ته‌مه‌نی 12 ساڵی رووده‌دات.
سه‌رچاوه:Daily Mail