ماكرۆن داوايه‌كى سه‌يرى ئافره‌تێكى تونسى جێبه‌جێ كرد
K24 – هه‌ولێر:
مه‌ها عيساوى، كچه قوتابييه‌كى دكتۆرايه له فه‌ره‌نسا و خه‌ڵكى تونسه، به هه‌ڵكه‌وت له شه‌قامێكى شارى كليرمۆن فيرانى فه‌ره‌نسا چاوى به سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن كه‌وت و داوايلێكرد، له گه‌شتى تونس‌دا هاوڕێيه‌تى ماكرۆن بكات و له به‌رامبه‌ريشدا ماكرۆن به داواكه‌ى رازى بوو.
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر گرته‌ى ڤيديۆيى وتوێژى خۆى و مه‌ها عيساوى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ڵێنى پێدابوو، مه‌ها يه‌كێك بوو له ئه‌ندامانى گه‌شته‌كه‌ى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ تونس و له ناو فڕۆكه‌ى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسادا مه‌ها جێگه‌ى بۆ ته‌رخانكرابوو.
Croisée dans les rues de Clermont-Ferrand, Maha intègre l'équipe le temps de ma visite d'État dans le pays où elle a grandi : la Tunisie. Le hasard fait bien les choses. pic.twitter.com/GnfLUzrOhP
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) ٣١ يناير، ٢٠١٨
سايتى كاپيتاڵس، بڵاويكردووه‌ته‌وه، مه‌ها عيساوى له زانكۆى باسكاڵى فه‌ره‌نسا سه‌رقاڵى خوێندنى دكتۆرايه.
#Tunisie #France pic.twitter.com/RTFMF8QJoi
— Issaoui Maha (@maha_issaoui) ٣١ يناير، ٢٠١٨
ئاماده‌بوونى مه‌ها عيساوى له فڕۆكه‌كه‌ى ئيمانوێڵ ماكرۆندا، بووه‌ته جێى بايه‌خى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و چه‌ندين لێكدانه‌وه‌ى جياجياى بۆ كراوه.
پێنجشه‌ممه 1ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا به گه‌شتێكى ره‌سمى رووى كرده تونس و له ميانى وتارێكيدا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى تونس رايگه‌ياند، فه‌ره‌نسا پشتيوانى تونس ده‌كات و پێى وايه له‌م وڵاته‌دا گۆڕانكارى ديموكراتى بێ پێشينه له جيهانى عه‌ره‌بيدا ده‌گوزه‌رێت.