به ڤيديۆ.. له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى دوو وڵات‌دا ژنێك خۆى رووتكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجلينا دياش، چالاك له جوڵانه‌وه‌ى فێمن به هۆى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى ئۆكرانيا و بيلارووسدا خۆى رووتكرده‌وه، به دوو ساڵ تا پێنج ساڵ زيندانى حوكمدهدرێت.
رۆژى هه‌ينى 21ى تهمموز/ يۆليۆى 2017، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئۆكرانيا پيترۆ بوروشينكۆ و سه‌رۆكى بيلارووس ئه‌لكسه‌نده‌ر لوكاشينكۆ كۆبوونه‌وه.
له كاتى واژووكردنى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا و له به‌رده‌م كامێراى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، ئه‌نجلينا دياش سينگى خۆى هه‌ڵماڵى.
پارێزه‌رى دياش، گوتى: به گوێره‌ى ياساى سزادانى ئۆكرانيا، تۆمه‌تى كرده‌وه‌ى ئاژاوه‌گێڕى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نوێنه‌رانى ده‌سه‌ڵاتى دراوه‌ته‌پاڵ و به‌و هۆيه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه دۆسييه‌كه‌ى له دادگا تاوتوێده‌كرێت و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه له دوو ساڵه‌وه بۆ پێنج ساڵ زيندانى بكرێت.
ژماره‌يه‌ك ژنى ئۆكرانيا رێكخراوێكيان به ناوى فێمن درووستكردووه و به‌وه ناسراون كه كرده‌وه‌ى ئاژاوه‌گێڕى ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌يانه‌وێت له رێى هه‌ڵماڵينى سنگيانهوه سه‌رنجى خه‌ڵك به‌لاى خۆيان‌دا رابكێشن.