به‌ڤیدیۆ.. ویستی گۆشت ببرژێنێت به‌ڵام خۆی برژا
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، پیاوێك نیشان ده‌درێت، كه خه‌ریكی گه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگری ئاگردانه‌كه‌ی ناو پاركی ماڵه‌كه‌یه‌تی، بۆئه‌وه‌ی بۆ برژاندنی گۆشت ئاماده‌ی بكات.
كاتێك ئه‌و پیاوه خه‌ڵۆز ده‌خاته سه‌ر ئاگرادنه‌كه، ئاگره‌كه به‌هێزێكی زۆر و وه‌ك گڕكان به‌ڕوویدا ده‌ته‌قێته‌وه و، به‌هۆی هێزی پاڵنانی ئاگره‌كه، ئه‌و پیاوه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی، دواتر به په‌شۆكاوی و به‌په‌له هه‌ڵده‌ستێته‌وه و له ترسی ئاگره‌كه راده‌كات و ترسێكی زۆر به ده‌موچاوییه‌وه دیاره.
H.B