كەشناسی پێشبینیەكانی كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت.
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی ئاسمانی ھەولێر ساماڵ دەبێت و سلێمانی لەنێوان ساماڵ و پەلە ھەور دەبێت، ھەروەھا ئاسمانی دھۆك لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور و دواتر نیمچە ھەور، كەركووكیش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور.