به‌ ڤیدیۆ.. به‌ موعجیزه‌ له‌ مردن رزگاری ده‌بێت

منداڵه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پێش تایه‌ی پێشه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه‌ وێبسایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوو منداڵ به‌ پایسكل له‌ قوتابخانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و یه‌كێكییان ده‌كه‌وێته‌ ژێر تایه‌ی بارهه‌ڵگرێك، به‌ڵام به‌ موعجیزه‌ له‌ مه‌رگ رزگاری ده‌بێت.

یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان، هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌ پشته‌وه‌دا به‌رده‌بێته‌وه‌ و ده‌كه‌وێته‌ پێش تایه‌ی پێشه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌، به‌ڵام شۆفێره‌كه‌ هه‌وڵده‌دات لێی دوور بكه‌وێته‌وه‌، دواجار ته‌نها جانتای منداڵه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر تایه‌كه‌ و منداڵه‌كه‌ له‌ مه‌رگ رزگاری ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی ده‌یلی مه‌یڵ، رووداوه‌كه‌ له‌ شاری هانۆوی ڤێتنام روویداوه‌ و دواتريش كچێك كه‌ له‌ نزیك شوێنه‌كه‌ وه‌ستاوه‌  منداڵه‌كه‌ی  هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه‌.