چەند زیانێکی خواردنەوەی چاو و قاوە بۆ خانمانی دووگیان ئاشکرا دەکرێن

زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت

K24 – هه‌ولێر:

چەند توێژینەوەیەکی نوێ چەند زیانێکی خواردنەوەی چا و قاوە بۆ خانمانی دووگیان ئاشکرا دەکەن و سەلمێنراوە کە کافێین کاریگەری لەسەر کۆرپەلە دروست دەکات.

گۆڤاری کلینیکاڵ نیوتریشنی ئەمەریکی توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردەوە کە تیایدا هەزار ژنی دووگیان تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو خانمانەی لە ماوەی دوو گیانیی کافێین دەخۆنەوە، دووجار زیاتر ئەگەری هەیە منداڵەکانیان کێشیان کەم بێت و زووتر لە وادەی خۆییان لە دایک ببن.

چەند توێژینەوەیەکی دیکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کافێین کار دەکاتە سەر ئاستی زیرەکیی منداڵان، بۆیە گرنگە خانمان لە کاتی دووگیانیی لەو جۆرە خواردنەوانە دوور بکەونەوە یاخود سنوور داری بکەن.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رێنمایی ئەو خانمانە دەکات کە دووگیانن کافێین نەخۆنەوە، گەر هەردەشی خۆنەوە، رۆژانە کەمتر لە 300 ملیگرام بخۆنەوە.

سەرچاوە: The Sun

H.J