به‌ڤیدیۆ.. ئافره‌تێك له په‌خشی راسته‌وخۆ لووته‌كه‌ی لێ ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
جاین هاردامن، ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه له به‌رنامه‌ی "زه مۆرنینگ" به‌شداریكرد، بۆئه‌وه‌ی ئاشكرا بكات چۆن لووته موگناتیسییه ده‌ستكرده‌كه‌ی ژیان و روخساره‌كه‌ی گۆڕیوه و دووباره متمانه به‌خۆبوونی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی سایتی میترۆ، پزیشكان حاڵه‌تی خاتو هاردمانیان به نه‌خۆخشی به‌رگری خودییان ده‌ستنیشان كردووه، كه تووشی لووتی ببوو و، به‌و هۆیه‌وه كرداری هه‌ناسه‌دانی تووشی كێشه ببوو، وێڕای شێوانی روخساره‌كه‌ی.
وه‌ك هاردمان باسی ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی روخساره سرووشتییه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، لووتێكی موگناتیسی ده‌ستكردی درووست كردووه و، كاتێك له په‌خشی راسته‌وخۆی به‌رنامه‌ی "زه مۆرنینگ" له كه‌ناڵی "ئای تیڤی" لووته ده‌ستكرده‌كه‌ی لاده‌بات، رووخساره راسته‌قینه‌كه‌ی ده‌ر ده‌كه‌وێت و ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌ش ئاشكرا ده‌بێت، كه به دانانی لووتی ده‌ستكرد به‌سه‌ر سیمای‌دا هاتووه.
هاردمان ده‌ڵێت: وێڕای ئازار و خوێنبه‌ربوونی به‌رده‌وام له لووتی، سه‌ره‌تا پزیشكان نه‌یانتوانی حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكه‌ن، تا ئه‌وكاته‌ی به‌هۆی داخورانی دیواری ناوه‌وه لوتی له‌روخساری كه‌وته خواره‌وه و، به تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ لووته هه‌ڵئاوساوه‌كه‌ی بۆ سیمایێكی ته‌ختی ته‌واو گۆڕا.
له‌و دیداره ته‌له‌فزیۆنییه‌دا هاردمان ده‌ڵێت: ئه‌و نه‌یده‌توانی روخساره‌كه‌ی په‌سه‌ند بكات، بۆیه بڕیاریدا ئیتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌چێته ده‌ره‌وه و له‌ماڵه‌وه بمێنێته‌وه و نه‌چێته شوێنه گشتییه‌كان، ئه‌ویش به‌هۆی ترسی له قسه‌ی خه‌ڵكی، به‌ڵام دوای به‌ده‌ستهێنانی لووتی ده‌ستكرد، دووباره متمانه به‌خۆبوونی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌كات، له‌سه‌ر راسپارده‌ی پزیشكان، به‌شه‌و لووته‌كه‌ی لاده‌بات و ئاشكراشیده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی 5 ساڵ نه‌یده‌توانی بۆن و تامی خواردن و شته‌كانی ده‌وروبه‌ری بكات، پاش دانانی ئه‌و لووته ده‌ستكرده، ئه‌و هه‌ستانه‌ی بۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
وه‌ك سایته‌كه بڵاویكردۆته‌وه، پزیشكێك له زانكۆی پێرمه‌نگهام ئه‌و لووته ده‌ستكرده‌ی بۆ هاردمان درووست كردووه.
H.B