منداڵێك له به‌رزایی ئاسمان له دایك بوو
K24 - هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه قورسترین دۆخ كه دووچاری ئافره‌ت ده‌بێت ئه‌و كاتهبێ كه ئازاری له دایكبوون دایده‌گرێت، له‌وه‌ش ناڕه‌حه‌تتر ئه‌وه‌یه له فڕۆكهیهكدابێ و له به‌رزایی ئاسمان دووچاری ئه‌و ساته پر ئازارانه ببێت.
به‌ڵام ئه‌و دۆخه به‌رۆكی به ژنه گه‌شتیارێك گرت كه له سعوودیه‌وه ده‌چوو بۆ وڵاتی هیندستان، ئه‌و ژنه له به‌رزایی ئاسمان منداڵه‌كه‌ی له دایكبوو و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ش گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی به‌خشییه ئه‌و دایكه چونكه بچوكترین گه‌شتیاریی كرده سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه‌یان.
كۆمپانیای فرۆكه‌وانی جێت، رۆژی 18/6/2017 رایگه‌یاند" ئه‌و منداڵه‌ی له ناو فڕۆكه‌كه‌ی ئێمه‌دا له دایكبووه، تیكتی خۆڕایی كۆمپانیاكه‌مانی پێبڕاوهو به درێژایی ته‌مه‌نی ده‌توانێت له رێگه‌ی هێڵه‌كه‌ی ئێمه‌وه به خۆرایی گه‌شت بكات. ئه‌و ژنه و هاوسه‌ره‌كه‌ی له ده‌مامی سعوودیه‌وه بۆ شاری كوچی باشووری رۆژئاوای هیندستان ده‌رۆیشتن كاتێك منداڵه‌كه له دایكبووه".
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی Mashable ئه‌مریكی، گوته‌بێژی كۆمپانیای جێت گوتوویه‌تی " ئه‌وه یه‌كه‌مین منداڵه له گه‌شتی فڕۆكه‌كانی ئه‌واندا له دایك بووبێت".
ئه‌و رۆژه فڕۆكه‌وانه‌كان به خێرایی رووی گه‌شتی ژماره W 569 له ئاسمانه‌وه به‌ره‌و شاری مۆمبای هیندستان گۆڕی، چونكه ئافره‌ته‌كه له ناو فڕۆكه‌كه‌دا ژانی منداڵبوون دایگرت و پیشبینی ده‌كرا له ماوه‌ی 5 كاتژمێردا له دایك بێت.
هه‌ر زوو تیمی فڕۆكه‌كه‌و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بۆ حاڵه‌تی به هاناوه‌چوونی خێرا له تیمهكهدایه، هاوكاریی پزیشكی پێگه‌یشت.
به‌ڵام زۆر زوو منداڵه‌كه له ناو فڕۆكه‌كه‌دا له دایكبووه‌و به گوێره‌ی تویتێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئاسیا كه له پێگه‌ی فه‌رمی ئاژانسه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر بڵاویانكردووه‌ته‌وه" دوای له دایكبوونی منداڵه‌كه له نیوه‌ی ریگادا، فرۆكه‌كه رووی گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و شاری مۆمبای گۆڕیوه تا دایكه‌كه و منداڵه‌كه بگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه".
به گوێره‌ی قسه‌كانی گوته‌بێژی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه منداڵه‌كه له به‌رزایی 35 هه‌زار پێ له زه‌وییه‌وه له دایكبووه، دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له مۆمبای گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی هولی سبیریت و ئێستا ته‌ندرووستی دایكه‌كه و منداڵه‌كه‌ش زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه".
ئه‌و گه‌شتیاره بچوكه‌ی ناو فڕۆكه‌كه‌ی ده‌چوون بۆ كوچی، یه‌كه‌م منداڵ نییه له ناو فرۆكه‌دا له دایكبووبێ، چونكه مانگی نیسان / ئه‌پریلی رابردووش منداڵێكی دیكه له به‌رزایی 42 هه‌زار پێ له زه‌وییه‌وه له دایك ببوو، به‌ڵام ئه‌ویان له فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین بوو.
ئه‌و كاته‌ی نافی دیابی له هه‌فته‌ی 28 سكپڕییه‌كه‌یدا له به‌رزایی ئاسمان و له‌و كاته‌ی له پایته‌ختی گینیاوه به‌ره‌و بۆركینا فاسۆ ده‌رۆیشتن منداڵه‌كه‌ی له دایك بوو. ئه‌ویش له لایه‌ن تیمی ناو فڕۆكه‌كه‌وه هاوكاری كرا‌و منداڵه‌كه‌ی به سه‌لامه‌تی هاته دنیاوه.
زۆربه‌ی هێڵه ئاسمانییه‌كان رێگه به ئافره‌ته سكپڕه‌كان ده‌ده‌ن له رێگه‌ی هێڵه ئاسمانییه‌كانیانه‌وه گه‌شت بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سكپڕییهكهشیان له هه‌فته‌ی 36 بێت یان له چواره‌م هه‌فته‌ی پێش له دایك بوونیشدابن".