بارانی بە لێزمە دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوا بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت و بارانی بە لێزمە دەست پێدەكات.
كەشناسی پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ ئاسمان ھەور و باراناوی دەبێت و لە شەودا بارانی بە لێزمە دەبارێت.
ھەروەھا كەشناسی ھەرێم لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی كردووە، سبەی بارانبارین بەردەوام بێت و لە ھەندێك كاتدا باران بە لێزمە ببارێت.