ئه‌م 10 وڵاته ره‌گه‌زنامه ده‌فرۆشن و نرخه‌كانیان بزانه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بلوومبێرگی ئه‌مه‌ریكی، تایبه‌ت به ئابووری، لیستی ناوی 10 وڵاتی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهێناندا، وڵاتینامه ده‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌و 10 وڵاته، سێ وڵاتییان به شوێنێكی گونجاو داده‌نرێت بۆ راكردن له باج، زۆربه‌ی بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانیش به باشی ده‌زانن.
كریستیان كیلین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "هینلی و هاوبه‌شه‌كانی"، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر دوو یه‌خت و فڕۆكه‌ت هه‌یه، هه‌نگاوی سێیه‌م ئه‌وه‌یه بچیه ماڵتا و پاسپۆرته‌كه‌ت له‌وێ وه‌رده‌گری، ئه‌وه دوایین شته كه بیری لێده‌كه‌یه‌وه".
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، وه‌رگرتنی وڵاتینامه‌ی نه‌مسا "ئاوستریا"، گرانترینه له‌نێو ئه‌و وڵاتانه، ئه‌گه‌ر بته‌وێ وڵاتینامه به‌ده‌ستبهێنێت، پێویسته به بڕی 23.75 ملیۆن دۆلار وه‌به‌ره‌هێنانت له‌و وڵاته‌دا هه‌بێت.
دواتریش، وڵاتی قوبرس، له ریزبه‌ندی دووه‌م دێت، بۆ وه‌رگرتنی وڵاتینامه، پێویسته به بڕی ته‌نها 2.375 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان بكه‌ی، دواتریش راسته‌وخۆ پاسپۆرت و وڵاتینامه وه‌رده‌گری.
هه‌ریه‌ك له كه‌ناراوه‌كانی سان لوسیا و دۆمینیكیا، دواتریش ئه‌نتیگوا و باروبودا له سه‌ر ده‌ریای كاریبین، بڕی ته‌نها 100 هه‌زار دۆلار وه‌به‌رهێنانی پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی وڵاتینامه و پاسپۆرتی ئه‌و وڵاتانه به‌ده‌ستبهێنی.
ریزبه‌ندی 10 وڵاته‌كه، به گوێره‌ی بڕی وه‌به‌رهێنان بۆ به‌ده‌ستهێنانی وڵاتینامه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
1- نه‌مسا (ئاوستریا)، 23 ملییۆن دۆلار.
2- قوبرس، 2 ملیۆن 375 هه‌زار دۆلار.
3- ماڵتا، 1 ملیۆن و 65 هه‌زار دۆلار.
4- توركیا، یه‌ك ملیۆن دۆلار.
5- ڤانواتو، 226 هه‌زار و 500 دۆلار.
6- گرینادا، 208 هه‌زار و 360 دۆلار.
7- سانت كیتس و نێڤیس، 150 هه‌زار دۆلار.
8- سانت لوسیا، 100 هه‌زار دۆلار.
9- دۆمینیكا، 100 هه‌زار دۆلار.
10- ئه‌نتیگوا و باربودا، 100 هه‌زار دۆلار.
ا. م