ئاڵا میقداد کۆچی دوایی کرد

سەرەڕای نەشتگەری گیانی لەدەستدا

K24 – هه‌ولێر:

ئاڵا میقداد، ئەو کچەی ڤایرۆسی جگەر هەڕەشەی مەرگی لێدەکرد و نەشتگەریی بۆ ئەنجامدرا، سەرەڕای یارمەتی خۆبەخشان، گیانی لەدەستدا.

هەفتەی رابردوو، دایکی ئاڵا لە رێگای کوردستان24 داوای هاوکاریی خەڵکانی خۆبەخشی کرد و کەسێکیش بەشێک لە جگەری خۆی پێبەخشی، بەڵام ئەو کچە 22 ساڵە سەختی نەخۆشییەکەی رێگای نەدا زیاتر لە ژیان بەردەوام بێت و ئەمڕۆ دوو شەممە 18/02/2018 گیانی لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.

کەسێک لە بنەماڵەی ئاڵا میقداد بۆ کوردستا24ی ئاشکراکردووە، لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، دۆخی تەندروستی ئاڵا تێکچووە و دوای مانەوە لەژێر چاودێری وردی پزیشکان، گیانی لەدەستداوە.

کاتێک لە 10/02/2019 دایکی ئاڵا لە نەخۆشخانەوە داوای هاوکاریی کرد، کچەکەی دەستگیرانداری یەک هەفتەبوو، پزیشکانیش نەخۆشییەکەیان بە زۆر دژوار ناودەبرد.