بوک و زاوایەک رۆژی هاوسەرگیرییەکەیان بوو بە شیوەن

کابرا فێڵێ لێکردن وکێکەکەی لە تەپەدۆر بۆ دروستکردن

K24 – هه‌ولێر:

شاین و جۆن بۆ رۆژی هاوسەرگیرییەکەیان بڕی سێ هەزار دۆلاریان دایە کەسێک تاکو تەواوی پێداویستی ئاهەنگەکە ئامادە بکات، بەڵام کەسەکە فێڵی لێکردن و ئاهەنگەکەی تێکدا.

کاتێک بوک و زاوا گەشتنە شوێنی ئاهەنگەکە، دووچاری سەرسوڕمان بوون کە هیچ خواردنێک بۆ میوانەکان ئامادە نەکراوە، بۆیە ناچار زاوا بە پەلە چووە دەرەوە و لەفە و خواردنی خێرای کڕی.

ئەوە تەنها کێشەکە نەبوو، کاتێک بوک و زاوا ویستیان کێکەکەیان ببڕن، زانیان کە کێکەکە لە تەپەدۆر دروستکراوە، ئەمەش بە تەواوی بوک و زاوای تووڕە و نائومێد کرد.

پۆلیس شاری پاسیگ لە وڵاتی فیلیپین، ئەو کەسەی دەستگیرکردووە کە هەستاوە بە رێکخستنی ئاهەنگەکە، بەڵام بووکەکە لە گریان نەدەوەستا چونکە ئەو رۆژەی کە دووبارە نابێتەوە بۆی، بە تەواوی تێکدرا و بووە مایەی شەرمەزاریی بۆی.

سەرجاوە: Metro

H.J