به ڤیدیۆ.. بۆ یه‌كه‌مجار مرۆڤایه‌تی گوێبیستی ده‌نگی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
جيم برايدنشتاين، سه‌رۆكی ئاژانسی ناساى ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به بۆشاییگه‌ری، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بۆ یه‌كه‌مجار مرۆڤایه‌تی گوێبیستی گڤه‌ی بای سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌بێت.
ڤیدیۆكه ده‌نگی جووڵه و گڤه‌ی بای سه‌ر مه‌ریخی له‌سه‌ر تۆمار كراوه و له رێگه‌ی گالیسكه‌ی Mars InSightـه‌وه نێردراوه.
برایدنشتاین، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه له‌سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "پێشتر خه‌ڵك به هیچ شێوه‌یه‌ك گوێبیستی ده‌نگی جووڵه‌ی بای سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ نه‌بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناسا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، باشتره به بیستۆك (هێدفۆن و ئێرفۆن) گوێبیستی تۆماره ده‌نگییه‌كه بن.
ئاژانسی ناسا، دوای گه‌یشتنی گالیسكه‌ی Mars InSight, له 26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، چه‌ندین وێنه‌ی روون و كوالیتی به‌رزی سه‌ر رووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخی بڵاوكردووه‌ته‌وه.