K24 - هه‌ولێر:
شه‌ممه‌ی رابردوو، مه‌ریه‌م میرزاخانی، زانای ئێرانی له ته‌مه‌نی 40 ساڵی، به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، كۆچی دوایی كرد، كه تاكه ژنه تا ئێستا خه‌ڵاتی فێڵدزی له بواری بیركاری به‌ده‌ستهێنابێت.
دوای مردنی مه‌ریه‌م میرزاخانی، فه‌یرووز مایكل نادری، زانای ئه‌مه‌ریكی - ئێرانی، ئه‌ندامی پێشووی ناسا و هاوڕێی ئه‌و ژنه زانایه، له تویته‌ر و ئینستاگرامی خۆی نووسی: "مه‌شخه‌ڵی رووناكی كوژایه‌وه، دڵم شكا، زۆر زوو ماڵئاوایی كرد".
له په‌یامێكی دیكه‌دا نووسیویه‌تی: "به‌هره‌دار بووی؟ به‌ڵێ، به‌ڵام كچ و دایك و هاوسه‌ریش بووی".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، مه‌ریه‌م میرزاخانی، به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد.
میرزاخانی، له دایكبووی 1977ه‌و ساڵی 2014 خه‌ڵاتی فێڵدزی له زانستی بیركاریدا پێ به‌خشرا، كه هاوتای خه‌ڵاتی نۆبڵه له بواره‌كه‌دا.
ئه‌و زانایه، مامۆستا بوو له زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریكی و پسپۆڕی ئه‌ندازیاری شێوه نائاساییه‌كان بوو، چه‌ند رێگه‌یه‌كی نوێی بۆ پێوانه‌كردنی قه‌باره‌ی قووچه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده مه‌ریه‌م له منداڵی‌دا حه‌زی كردووه ببێته نووسه‌ر، به‌ڵام ژماره و هاوكێشه بیركارییه‌كان، له قۆناغی ناوه‌ندییه‌وه بوونه‌ته هاوڕێی و تا ته‌واوی ژیانی لێی جیانه‌بوونه‌ته‌وه.
مه‌ریه‌م میرزاخانی، له ساڵانی 1994 و 1995، مه‌دالیای ئۆلۆمپیادی بیركاری به‌ده‌ستهێناوه، له ساڵی 2008 وه‌ك مامۆستای بیركاری له زانكۆی ستانفۆرد ده‌ستبه‌كار بووه و دایكی كچێكه.
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار