به ڤیدیۆ.. ئیڤانكا له ئیسرائیل ده‌گری
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێك گه‌یشته ئیسرائیل و له‌لایه‌ن روڤین ریڤیلن سه‌رۆك و بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێشوازی لێكرا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی دیواری بوراق "گریان"یان كرد.
تره‌مپ به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له ئیڤانكای كچی, كوشنه‌ری راوێژكار و زاوای، میلانیای هاوسه‌ری نوێژی له‌لای دیواره‌كه كرد.
تره‌مپ و ميلانياى هاوسه‌ری، له‌گه‌ڵ ئیڤانكاى كچی، هه‌ریه‌ك به جیا ده‌چنه لای دیواره‌كه و ده‌ست به دیواره‌كه‌وه ده‌نێن و خواسته‌كانی خۆیان كه له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك نووسیویانه، ده‌خه‌نه نێو كه‌لێنی دیواره‌كانه‌وه.
ئه‌وان هه‌ریه‌ك به جیاچوونه لای دیواره‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی پیاوان و ژنان بۆ سه‌ردانیكردنی دیوای بوراق "گریان" جیاكراوه‌ته‌وه و رێگه به تێكه‌ڵبوونی پیاوان و ژنان ناده‌ن، چونكه له‌لایه‌ن جووه‌كانه‌وه ئه‌و دیواره به یه‌كێك له شوێنه پیرۆزه‌كان داده‌نرێت.
ئیڤانكا له كاتی رۆیشتنی بۆ لای دیواره‌كه، ده‌ستی به دیواره‌كه ناو پارچه كاغه‌زێكی خسته نێو كه‌لێنی دیواره‌كه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه دواوه و به ده‌ستی فرمێسكه‌كانی ده‌سڕێت.
ئیڤانكا دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جێرد كوشنه‌ر كرد، كه جووه، ئایینی خۆی گۆڕیوه و چووه‌ته سه‌ر ئایینی هاوسه‌ره‌كه‌ی.