زيانێكى پێشبينى نه‌كراوى جگه‌ره‌كێشان ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى زانكۆى ئوميۆى سويدى گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه سه‌ره‌ڕاى هه‌موو زيانه‌كانى ديكه‌ى، جگه‌ره‌كێشان زيانێكى شاراوه و مه‌ترسيدارى له‌سه‌ر ته‌ندرووستى مرۆڤ هه‌يه.
پرۆفيسۆر ئه‌ركان سه‌يد نوور، يه‌كێكه له‌و شاره‌زايانه‌ى به‌شدارى له توێژينه‌وه‌كه كردووه و رايگه‌ياندووه، له توێژينه‌وه‌كه‌دا 332 هه‌زار هاووڵاتى جگه‌ره‌كێشى سويد له نێوان ساڵى 1987 تا 2017 خراونه‌ته ژێر چاودێرييه‌وه.
گوتيشى: له ماوه‌ى ئه‌و ساڵانه‌دا به‌رده‌وام دۆسييه‌ى ته‌ندرووستى ئه‌و كه‌سانه له ژێر چاودێريدا بووه.
روونيشيكرده‌وه، دواى كۆتايهاتنى توێژينه‌وه‌كه بۆيان ده‌ركه‌وتووه، كه جگه‌ره كێشان ريچكه‌ى دڕكه‌په‌تك له بڕبڕه‌ى پشتتدا به‌رته‌نگ ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، ئه‌و كه‌سانه رۆژانه 15 جگه‌ره زياتر ده‌كێشن، به رێژه‌ى 41 له سه‌دا مه‌ترسى تووشبوونيا به پشتئێشان و كێشه له بڕبڕه‌ى پشت بۆدرووست ده‌بێت. ئه‌وانه‌شى له‌و ژماره‌يه كه‌متر ده‌كێشن مه‌ترسى تووشبوونيان 31 له سه‌دايه.
زانايانى سه‌رپه‌رشتيارى توێژينه‌وه‌كه ده‌ڵێن: هۆكارى ئه‌و مه‌ترسييانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونى په‌يوه‌ندى له نێوان نيكۆتين و گه‌يشتنى خوێن بۆ كه‌ناڵى دڕكه په‌تك و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات رێچكه‌كه يان كه‌ناڵه‌كه به‌رته‌نگ ببێته‌وه و به تێپه‌ڕبوونى كات فشارى له‌سه‌ر درووست بێت و مرۆڤ تووشى ئازارێكى توند بكات.
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى.
و:ئ.ر