دواى ئه‌زموونێكى زۆر.. جولى وازى له سێكس هێنا
K24 – هه‌ولێر:
دواى سكاڵاكه‌ى بۆ جيابوونه‌وه له براد پيت، ئه‌نجلينا جولى رايگه‌ياند، "له‌مه‌ولا كاتم ته‌نيا بۆ خۆم ده‌بێت و به‌دواى كه‌سێكى ديكه‌دا ناگه‌ڕێم بيكه‌مه هاوبه‌شى ژيان و به ته‌واوى له سێكس دوورده‌كه‌ومه‌وه".
سايتى هۆليۆد لايف بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجليناى ته‌مه‌ن 42 ساڵ رايگه‌ياندووه، ئيدى به دواى رۆمانسيبووندا ناگه‌ڕێم و بايه‌خ به سێكس ناده‌م.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سايته ئه‌نجلينا ده‌يه‌وێت له رێى خوێندنه‌وه‌وه ئاشناى ئه‌و رێگه‌يه بێت، كه هێز و تينى سێكسى بگۆڕێت بۆ ئه‌فراندن.
سايته‌كه له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له جولييه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئێستا جولى رێبه‌رێكى رووحى هه‌يه كه به "گورو" ناوده‌برێت له ئاينى هيندۆسيدا و ئه‌و رێبه‌ره فێرى يۆگاى ده‌كات و ئامۆژگاريشى كردووه، كه دوور بكه‌وێته‌وه له سێكس، چونكه سه‌رنجى په‌رت و بڵاو ده‌كات. هه‌روه‌ها داواى لێكردووه خۆى نه‌خاته بۆته‌ى ژنێكى وروژێنه‌رى سێكسييه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له رابردوو ده‌يكرد.
ده‌يلى مێڵى بريتانى له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له رووى ئه‌زموونى سێكسييه‌وه جولى به جۆرێكه كه ئه‌سته‌مه وه‌سف بكرێت.
ئه‌و ئه‌زموونانه له 2007ه‌وه ده‌ستيانپێكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى جولى خۆى بۆ گۆڤارى OK بريتانى باسيكردووه، كه گرووپێكى درووستكردووه به ناوى "كچانى ماچ" و له‌وێوه ده‌ستيكردووه به ئه‌زموونه سێكسييه‌كانى.
جولى له ته‌مه‌نى 14 ساڵيدا كچێنى له‌ده‌ستداوه.
به‌ر له‌وه‌ى شوو به پيت بكات، دووجارى ديكه هاوسه‌رگيرى كردووه.
بۆ ماوه‌يه‌كيش وه‌ك هاوڕه‌گه‌زباز بووه و له‌گه‌ڵ ژنه نمايشكارى جلوبه‌رگ جينى شيميزۆ ئه‌زموونى سێكسى كردووه.